چوونی ئیلنازی ڕیکابی بۆ یاری نێوە کۆتایی زنارڤانی پاڵەوانەتی جیهان
ئیلناز ڕێکابی توانیی ڕێگا بباتە قۆناخی نێوە کۆتایی پێشبڕکیکانی شاخەوانی پاڵەوانەتی جیهان لە هاچیوجی ژاپۆن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، ئەم پێشبڕکییانە بە بەشداری ٢٥٣ وەرزشکار لە ٣٩وڵات لە شاری هاچیوجی ژاپۆن خەرێکی بەڕێوە چوونە کە ئیلناز ڕێکابی توانیی بە بەدەس هێنانی پلەی هەژدەهەم لە قۆناخی بەرایی ، بەشداری خۆی لە قۆناخی نێوەکۆتایی پێشبڕکیی پاڵەوانەتی جیهان شاخەوانی مسۆگەر بکات. هەروەها داوود ڕێکابی وەرزشکاری تری وڵاتەکەمان لە قۆناخی بەرایی پلەی ٥٩ ی بەدەس هێنا . قۆناخی نێوەکۆتایی وکۆتایی ئەم پێشبڕکییانە سبەینی پێنج شەممە بەڕێوە دەچێت. لەم پێشبڕکییانە دا لە وڵاتەکەامن " داوود وئیلناز ڕێکابی" لە مادەی کامباین وڕەزا ومەهدی عەلیپور" لە مادەی خیرا بەشداریان دەبێت. ئەم پێشبڕکییانە سەرەڕای پلەی پاڵەوانەتی جیهان بواری ڕێگا بڕینی وەرشکاران بۆ ئۆلەمپیک ی ٢٠٢٠ یش دەرخسێنێت وشەش کەسی هەڵکەوتە مادەی کامباین ڕاستەو خۆ دەڕۆنە ناو ئەم پێشبڕکییانە.