ئه‌یلوول 30, 2019 11:50 Asia/Tehran
  • تایبەتی ڕۆژی جیهانی نابیساکان

بەبۆنەی ڕێزنان لە نابیساکان، هەشتەمی ڕەزبەر ڕێککەوتی سییەمی سێپتەمبەری هەموو ساڵێکیان بە ناوی ڕۆژی جیهانی نابیساکان ناودێر کردووە.

فیدراسیۆنی جیهانی نابیساکان (WFD)

فیدراسیۆنی جیهانی نابیساکان (WFD)، یەکەم جار لە ساڵێ 1958 ڕێوڕەسمی تایبەتی ئەو ڕۆژەی لە شاری ڕۆمدا بەڕێوە برد. پاشان ئەو ڕۆژە بووە حەوتەی تایبەت بە نابیساکان و هەر لەو کاتەشەوە تاکوو ئێستا هەموو ساڵێک دوایین حەفتەی مانگی سێپتەمبەریان تەرخان داوە بە بەڕێوەبردنی ئەم ڕیوڕەسمە تایبەتە.

هەر ئێستاکە (WFD) لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وەکوو دامەزراوەیێکی ناحکوومی لە سەرانسەری جیهان بە فەرمی ناسراوە. ئامانجی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکەش، ڕاکێشانی سەرەنجی سیاسەتوانان، بەرپرسان و سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکە بەرەو دەسکەوتەکانی نابیساکان.

بەڕێوەبردنی ئەو ڕێوڕەسمە، یەکیەتی و کۆدەنگی نێوان نابیساکان و پشتیوانەکانیان زیاتر دەکاتەوە و خێرایی دەبەخشێتە ڕەوتی گەیشتن بە مافە ڕەواکانیان لە ئاستی جیهاندا.

ئاخاوتن یەکێکە لە تایبەتەمەندیە هەرە گرینگەکانی مرۆڤ کە دەبێتە هۆی پەیوەندی نێوان تاکەکان لەگەڵ خۆیان و کۆمەڵگاکەیان. ئەمڕۆکە زۆرێک لە نابیساکان بۆ پەیوەندی دامەزران لە زمانی ئاماژەدان کەڵک وەردەگرن و هەربەم پێیەش پێویستە مافی ئەوان لە هەموو شوێنێکدا ڕچاو بکرێت.

یەکیەتی نابیساکانی ئێران

لە ئێراندا ناوەند و یەکیەتی نابیساکان لە ساڵی 1339ی هەتاویدا پێک هات کە لقی  فیدراسیۆنی جیهانی نابیساکانە لە ئێراندا. ئەم ناوەندە 30 لقی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێراندا هەیە کە هەرکامەیان بە پێی پێداویستیەکانیان ڕاژەکاری تایبەت دەکەن بۆ ئەندامەکانیان. هەروەها ڕێکخراوی نیشتیمانی هاسانکاری بۆ نابیسا ئێرانیەکان کە ڕێکخراوێکی هاوپەیوەند و ژێرچاودێری وەزارەتی کارە، لە ساڵی 1350ی هەتاویدا دامەزراوە.

جەبار باخچەبان

جەبار باخچەبان یەکەم کەسێکە کە لە ئێراندا فێرکردن لە ڕێگەی دیتن و بیستنی لە ئێراندا کردە باو و بۆ یەکەمجار کەوتە بیری پەروەردە و بارهێنانی منداڵانی نابیسا.

 

 

سەرپەیڤ