تشرینی دووه‌م 06, 2019 16:29 Asia/Tehran
  • مەقسودلوو هەروا لەسەرووی خشتەی پێشبڕکێکانی شەترەنجی جامی پێتەخت دا(تاران) مایەوە

"پەرهام مەقسودلوو" بە سەرکەوتن لە خولی حەوتەمدا بەسەر "موسەدقپور" ، توانی سەرلەنوێ لەسەرووی خشتەی ریزبەندیی پێشبڕکێکانی شەترەنجی جیهانیی جامی پایتەختدا بمێنێتەوە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی مێهر، خولی حەوتەمی پێشبڕکێکانی شەترەنجی جیهانیی جامی پایتەخت شەوی ڕابردوو کۆتایی پێهات و پەرهام مەقسودلوو شانسی ژمارە یەکی پاڵەوانی لە "مەسعود موسەدقپور" ی بردەوە هەتا هەروا لە سەرووی خشتەی ئەو ڕکابەرییانەدا بمێنێتەوە.

سەرووی خشتەی ڕیزبەندیی، لەلایەن پەرهام مەقسودلوو لە ئێران بە شەش ئیمتیاز مسۆگەرکرایەوە. پاش ناوبراو، "مشکوس ئەزلتونی" و"ئەمیرڕەزا پور ڕەمەزانعەلی" لە ئێران بە٥.٥ ئیمتیاز لە پلەی دووهەم و سێهەمدان.

خولی هەشتەمی ئەو پێشبڕکێیانە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێ.

لە پێشبڕکێکانی شەترەنجی جیهانیی جامی پایتەخت کە لەلایەن لێژنەی شەترەنجی تارانەوە بەڕێوە دەچێ، ٥٢٠ وەرزشکاری بیانی و ناوخۆیی لە دە وڵات و ٢٤ پارێزگا لە سێ خشتەدا دەکەونە ململانێ. لەنێو ئەو ٥٢٠ وەرزشکارانەدا، ناوی ١٢ مامۆستای مەزن، حەوت مامۆستای جیهانی، نۆ مامۆستای فیدە، چوار مامۆستای فیدەی خانمان و سێ بەربژێری مامۆستایەتی بەرچاو دەکەوێ.