تشرینی یه‌که‌م 10, 2018 09:48 Asia/Tehran
  • لاریجانی لە چاوپێکەوتنی سەرۆکی پەرلەمانی قەتەر : زۆرداری لە جیهاندا جێگەیەکی نیە

سەرۆکی مەجلسی شۆرای ئیسلامیی ێئران رۆژی سێشەمە لە چاوپێکەوتنی «احمد بن عبدالله بن زاید آل محمود» سەرۆکی پەرلەمانی قەتەر بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە خەڵکی جیهان دەیانهەوێ سەربەخۆ بژین ، جەختی کردەوە زۆرداری لە جیهاندا جێگەیەکی نیە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، عەلی لاریجانی لەم چاوپێکەوتنەدا کە لە پەراوێزی سێهەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئوراسیا لە ئانتالیای تورکیا بەڕێوەچوو ئاماژەی کردە هەنگاوە دوژمنکاریەکانی دژی دەوحە و گوتی : ئەم هەنگاوانە کار ناکەنە سەر قەتەر چونکە دەوحە بە تەگبیر و ژیرانە کاری کردووە .

سەرۆکی مەجلسی شوۆرای ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ترساندنی وڵاتانی ناوچەکە کارێکی هەڵەیە وتی ئەم ئاکارانە شیاو و دروست نین .

سەرۆکی پەرلەمانی قەتەریش لەم چاوپێکەوتنەدا بە بیرخستنەوەی پێوەندی باشی دەوحە لە گەڵ ئێران ، گوتی : قەتەریەکان رێزێکی زۆر بۆ ئێران دادەنێن .