ناسین و گیرانی 45 بەکرێگیراوی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە
وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی نەتەوەیی بزووتنەوەی خوڕاگری ئیسلامی فەلەستین واتە حەما لە کەرتی غەززە، باسی کیرانی چل و پێنج فەلەستینی کرد بە تۆمەتی هاوکاری کردن سیخوڕی کردن بۆ ڕژێمی زایۆنیستی .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی نەتەوەیی حەماس ڕایگەیاند: بەکرێگیراوانی ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە دۆسیەی هاوپێوەند بە ئۆپراسیۆنی " لێوی شمشێر" لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی خان یونس لەباشووری کەرتی غەززە، گیران.
وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی نەتەوەیی حەماس بە بڵاوکردنەوەی دانپێدانانی ژومارێک لە فەلەستینییەکان کە لەگەڵ ئیسرائیل هاوکارییان کرد بوو و سیخوڕی زایۆنیستەکان بوون، ڕایگەیاند : ئەم بەکرێگیراوانە دوای ئۆپراسیۆنی نوامبەری ڕابردووی یەکەی تایبەتی ڕژێمی زایۆنیستی لە باشووری کەرتی غەززە،گیران.
ئەیاد بەزم، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی نەتەوەیی حەماس بەدوای بڵاو کرانەوەی بەشێک لە دانپێدانانی بەکرێگیراوان ڕایگەیاند: ئەم کارە نیشاندەری ئەوەیە کە بەکرێگیراوانی زایۆنیستەکان لە کەرتی غەززە لە چنگی دەزگەی ئاسایشی فەلەستین دان و هێزی ئاسایشی هەموو جم و جۆڵەکانیان پووچەڵ دەکاتەوە.
تاقمێک لە چەکدارانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی نوامبەری 2018 پەلاماریان کردەسەر ناوچەیەک لە ڕۆژهەڵاتی خان یوونس و یەکێک لە فەرماندەرانی باڵای گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام باڵی سەربازی حەماسیان، شەهید کرد.
دوابەدوای ئەم پەلامارەی زایۆنیستەکان،خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین ، ناوچەکانی داگیرکراویان مووشەکباران کرد کە بە دوای نواندنی دەسەڵاتی مووشەکی تاقمەکانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە و تەسلیم بوونی سوپای تەل ئەبیب بۆ قەبووڵ کردنی ئاگربەس، دەوڵەتی هاوپەیمانی ڕژێمی زایۆنیستی تێک شکا و کابینەی بنیامین نتانیاهوی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستیش هەڵوەشایەوە.