کانونی دوھەم 17, 2017 17:47 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : ئێران لە پڕسی بەرجام دا بەرەنگاری لەمپەرنانەوەکانی ئەمریکا دەبێتەوە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت : کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەنگاری بێ بەڵێنییەکانی ئەمریکا لە ڕەوتی جێبەجێ کرانی بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجام، دەبێتەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی  بەشی دەرەوەسنووریی ڕادیۆتەلەفزیۆنی ئێران، حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێک دا لە تاران  بە بۆنەی  یەک ساڵە بوونی بەرجام، بە ئاماژەدان بە بێ بەڵێنییەکانی ئەمریکا و لەمپەردانانی لەڕەوتی جێبەجێ کرانی بەرجام وتیشی : گەل و دەوڵەتی ئێران بەرەنگاری ئەم بێ بەڵێنییە دەبنەوە و لەبەرژەوەندییەکانی نیشتمانیی ئێران خۆش نابن  .

روحانی بە ئاماژەدان بەسەرکەوتنی ئێران لە وتووێژەکانی ناڤۆکی بەرامبەر بە وڵاتانی ئەندامی تاقمی پێنج و یەک و دەسڕاگەیشتن بە بەرجام وتی : بەرجام هی شەهیدان، گەلی ئێران و دەستهاتی گەورەی نیشتمانییە  .

رۆحانی بە پێداگری لەسەر ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە نیازی  دەسڕاگەیشتن بە چەکی ناڤۆکی و کۆکۆژ نییە و نەبووە وتیشی : ئەوەی سەبارەت بە ئێران لەسەر چەکی ناڤۆکی وتراوە درۆیە و بەرجام  رەوابوونی ئێرانی سەلماندووە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژەدان بە چوونەدەری ئێران لە بڕگەی حەوتەمی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتیشی: پیتاندنی یۆرانیۆم مافی گەلی ئێرانە و ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی چالاکیی ئاشتیانەی ناڤۆکی ئێرانیان بە ڕەسمی ناسیوە .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : هەموو بایکۆتەکانی ناڤۆکی بە دژی ئێران دوای جێبەجێ کرانی بەرجام هەڵدەوەشێتەوە و لادەبردرێت.

روحانی هەروەها ئێرانی بە وڵاتێکی کارتێکەر لە ناوچە و جیهان زانی و وتیشی : لە پرسەکانی جۆربەجۆری جیهانی ئێران وەک  دەورگێڕێکی چالاک و کاریگەر لە گۆڕەپان دایە و نەبوونی ئێران لە گۆڕەپانی سیاسی و ناوچە خەسارێکی گەورە بۆ جیهانە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها  لە ئێران ترسێنیی بە نادروست زانی و وتیشی : ئێران بەنیازی چەسپاندنی  ئاشتی و هێوری لە ناوچە و جیهاندایە .