Sep 08, 2018 14:16 Asia/Tehran
  • روحانی : ئێران جگە لە ئەمریکا و رژێمی زایۆنی و دەستوپێوەندیەکانیان هیچ دوژمنێکی دیکەی نیە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆکە ئێران دوژمنێکی جگە لە ئەمریکا و رژێمی زایۆنی و دەستوپێوەندیەکانیانی نیە ، گوتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران بە یەکڕیزی و یەکدەنگیی بەسەر دوژمنانیدا زاڵ دەبێ .

حەسەن روحانی رۆژی شەممە لە چاردەهەمین فستیڤاڵی نیشتمانیی شەهید رەجایی لە تاران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە گەلی ئێران هەگیز ملکەچی گوشاری ئەمریکا نابێ ، وتیشی : گەلی ئێران لە بەرامبەر گوشاری تاقمێکی دەسەڵاتداری نوێ لە کۆشکی سپی کە خۆشیان نازانن چی  دەڵێن و چی دەکەن و لە گەڵ یەکتر لەبەرێک دان ، هەرگیز تووشی ترس نابێ .

روحانی وتیشی : تاقمێکی نوێ لە کۆشکی سپی جێگیر بوون نەک هەر لە گەڵ نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڵکوو لە گەڵ هاوڕێیانی دێرینی خۆشیان کە لە گەڵ ئەواندا پێوەندیی ئابوریان هەیە ، لەبەرێک دان .

سەرۆکی کۆمار ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکیەکان لە لایەکەوە گەلی ئێران دەخەنە ژێر گوشار و لە لایەکی دیکەوە لە رێگەی جیاجیاوە بروسکەی دانوستان  دەنێرن جەختی کردەوە : ئەمریکیەکان هەڵسوکەوتی دووفاقیان هەیە و ئەمڕۆکە ، شەڕەکە ، شەڕی ئابووری و راگەیاندنە .

سەرپەیڤ

بۆچوونت