ئادار 23, 2019 11:11 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئاڵمان لەسەر گرینگیی ڕێگاچارەی دیپلۆماتیک لەبارەی بەرجام

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ڕایگەیاند، بەرلین سورە لەسەر بەڵێنیەکەی لەمەڕ خرانەڕووی ڕێکاری دیپلۆماتیک سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام).

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵ، "هایکۆ ماس" رۆژی سێ شەممە لە وتاردانێک لە هامبورگ، ڕەخنەی گرت لە سیاسەتی ئەمریکا لەمەڕ سەپاندنی گوشاری زۆرتر بەسەر ئێرانداو ئەو سیاسەتەی بە بێ ئاکام لێکدایەوە.

هایکۆ ماس بەرلەوە وتبووی، بەرلین پێبەندە بە بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بە بەرجام و چاوەڕوانیی پێبەندبوونی ئێرانیشە.

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان لەدرێژەی لێدوانەکانی، دۆخی رۆژاوای ئاسیای بەزۆر مەترسیدار وەسف کردو دوو وڵاتی ئێران وئەمریکای بۆ هێمنی و خۆبواردن لە گرژیی بانگهێشت کرد.

ماس وشداریی دا، لەوانەیە گرووپە ترۆریستیەکان کێشەی نێوان ئێران و ئەمریکا قووڵ بکەنەوەو بەئامانجی دنەدانی دوو وڵات بۆ شەڕکردن، پەلامار و توندوتیژییەکانیان پەرەپێ بدەن.

ئاڵمان، بەریتانیاو فەڕانسە پاش چوونەدەری نایاسایی ئەمریکا لە بەرجام(هەشتی مای٢٠١٨) بەڵێنیان دا بە دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە ئابوریەکانی ئێران، ئەو ڕێککەوتنە بپارێزن.

ئەو وڵاتانە سەرباری خۆڕاگریی زارەکی لەهەمبەر کردەی ئەمریکا، لە جێ بەجێ کردنی کردەیی وادەو بەڵێنیەکانیان لەمەڕ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە، ناسەرکەوتوو بوون.

سەرپەیڤ

بۆچوونت