تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 13:02 Asia/Tehran
  • سووریا بەڵێنەکانی خۆی لە بواری تیابردنی چەکی شیمیایی بەجێ هێناوە

"بەسام دەباغ" نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمایی پێی داگرت: دیمەشق هەموو بەڵێنەکانی بەجێ هێناوە و هەموو چەکی شیمیایی خۆی تیا بردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) ؛ "بەسام سەباغ" ڕۆژی چوارشەممە لە هەشتا و شەشەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کارگێریی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی لە لاهە، راشکاوانە رایگەیاند: بە بێ مێکانیزمێکی هاوبەش لە نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی، ئەنجام درانی توێژینەوەیەکی گشداگر و ڕوون بۆ دیتنەوەی ڕاستییەکانی ئەو شتەی لە "خان شێخوون" ڕووی دا، گونجاو نابێ.

نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی ئەتۆمی بە ئاماژە بەوەی کە پەلاماری ڕاگەیەندراوی شیمیایی لە "خان شێخوون" ی ئەدلیب، هەڵکەوتوولە باکووری ڕۆژاوای سووریا، چوارەمی ئاپریلی ٢٠١٧ ڕووی دا، رایگەیاند: دەبێ لە بنکەی "شەعیرات" و "خان شێخون"یش نموونە کۆ بکرێتەوە و هەرچەشنە  لێکۆڵینەوەیەکی ساختە و شایەتحاڵی درۆینەی گرووپە چەکدارەکان لای ئێمە جێبڕوا نییە.

سەباغ راشکاوانە ڕایگەیاند: ئەوەی کە ژمارێک لە وڵاتان ئەو تۆمەتە دەخەنە  پاڵ دەوڵەتی سووریا کە چەکی شیمایی دژ بە خەڵکی خۆی بەکار هێناوە لە ئاراستەی خەوشاندنی سیمای دەوڵەتی سووریا لە پێش چاوی بیرو  ڕای گشتی و لاواز کردنی دەوڵەت لە بواری دامەزراندنی پاوەجێی لە سەرانسەری سووریا  و تەگەرە نانەوە لە سەر ڕێگای سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا لە شەڕی دژ بە تیرۆریزمی جیهانیدایە.

سەرپەیڤ