شوبات 24, 2018 18:47 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی خەڵکی سووریا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دەسدرێژکاریی سەربازیی تورکیا بۆسەر عەفرین

خەڵکی سووریا بەگردبوونەوە لە یەکێک لە مەیدانەکانی عەفرین لە پارێزگای حەڵەب، ناڕەزایەتییان دەربڕی بە درێژەی دەسدرێژکاریی سەربازیی تورکیا بۆسەر ئەو شارە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە سپۆتنیک، دەیان کەس لە دانیشتووانی ناوچەکانی عەفرین، عەینولعەرەب و دێرەزوور، حەسەکەو ڕەققە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە مەیدانی نیروز بۆ داکۆکی لە خەڵکی عەفرین گردبوونەوەو داوایان لە تورکیا کرد، کۆتایی بێنێ بە دەسدرێژکارییەکەی.

خۆپێشاندەران پێیان داگرت؛ رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەبۆردومانی ناوچە ئاوەدانەکان لە سووریا پێشوازیی لێیان کردووە.

پەلاماری سەربازیی سوپای تورکیا لە شاری عەفرین، باکووری سووریا، لەژێر ناوی چڵە زەیتوون لەدژ کوردەکان لە بیستی ژانڤییەی٢٠١٨وە دەس پێ بووە. وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە شەرمەزارکردنی ئەو پەلامارانە، ڕایگەیاند، کردەی تورکیا پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانیی سووریایە.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند، تێکهەڵچوونی قورس لەنێوان تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لەگەڵ گرووپی ناسراو بە بەرەی تەحریریس ووریا لەدەورووبەری شاری ئەریحا لە گردووپەڕی ئیدلەب لەباکووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتە، ڕووی داوە.

سەرچاوە سوورییەکان وتیان: بەهۆی ئەو تێکهەڵچوونانە ژمارێک لە تیرۆریستان کوژران و بریندار بوون.

قەیران لە سووریا لەساڵی٢٠١١وە و لەئێراق لەساڵی٢٠١٤وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەسپێکرا.

 بەڵام ئەو هەوڵانە لەبەر داکۆکیی جەماوەری و میحوەری خۆڕاگری بێ ئاکام ماوەو ئەو وڵاتە لەسەروبەندی سەرکەوتنی بەتەواوەتییە لەهەمبەر تیرۆریستاندا.

سەرپەیڤ