May 13, 2018 18:19 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکارێکی بەشارئەسەد : چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام بووەتە هۆی زۆرتربوونی خوشەویستی   ئێران

ڕاوێژکاری ڕامیاریی و مێدیایی سەرۆک کۆماری سووریا وتی : چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام بووەتە هۆی پەرەی خۆشەویستی کۆماری ئیسلامی ئێران لە جیهان دا .

 دوناڵد تڕەمپ  سەرۆک کوماری ئەمریکا  هەشتەمی  مەی 2018  بە دووپات کردنوەی    تۆمەتە  بێ بنەماکانی  دژی ئێران  ،چوونە دەری واشنگتون لە بەرجام  و گەڕانەوەی  بایکوتە   ناڤۆکیەکان    دژی  ئێران لە ماوەی  سێ تا  شەش  مانگی  داهاتووی  ڕاگەیاند .بەسیە شەعبان  ڕوژی یەکشەمە  لە وتووێژ  لە گەڵ  ئیرنا  بێ بەڵێنی  واشنگتون   لە پرسی    بەرجامی   هۆی  بێ متمانەیی  جیهان  بە تایبەت  هاوپەیمانەکانی   ئەمریکا  بەو وڵاتە زانی  و وتیشی  : کۆماری ئیسلامی ئێران  بەرلە    ڕێککەوتنی ناڤۆکی بایکوت کرا بوو   بەڵام    سەرەڕای  بایکوتەکان   ئەو ڵواتە گەشەیەکی  بەرچاوی  لە ئاستی  جوراوجور دا بوو   کە بە چوونە دەری   ئەمریکا  لە بەرجام  خەڵکی  ئێران  هیچ کێشەیەکی   نابێت .   ڕاوێژکاری  مێدیایی بەشار ئەسەد  ڕژیمی داگیرکاری  ئیسرائیلی  بە گەڵاڵە داڕێژی  چوونە دەری ئەمریکا  لە بەرجام زانی  و ڕایگەیاند  ناڕەزایەتی  خەڵکی ئەمریکا  لە کردەوەی  تڕەمپ  تەنیا  لە ڕێبازی  بەرژەوەندی  ڕژیمی زایونیە .ناوبراو  هەروەها  ئاماژەی کردە   هەڵوێستی  دوژمنانەی  ۆژئاوا   دژی نەتەوەی  سووریا  و وەبیریشی  هێنایەوە  بڕێک  لە  وڵاتانی    ڕۆژئاوا  بۆ وێنە  ئەمریکا   ئینگلیز  و فەڕانسا  لە درێژەی  هەڵوێستەکانی  دژ بە یەکی   خۆی لە قەیرانی  سووریا بە هاوکاری  عەرەبستان  قەتەر  و تورکیا   دژی   دەوڵەتی  یاسایی  دیمەشق و نەتەوەی  سووریا    کردەوەیەکی    دەسدرێژکارانەیان بووە .

سەرپەیڤ