تشرینی یه‌که‌م 09, 2018 17:59 Asia/Tehran
  • دەرکرانی فەرمانی لێبوردنی گشتی بۆ هەموو سەربازە هەڵاتووەکان لە سوریا

سەرۆک کۆماری سوریا ئەمڕۆ سێ شەممە فەرمانی لێبوردنی گشتی دەرکرد بۆ گشت ئەو کەسانەی لەناوخۆ یان دەرەوەی وڵات لە خزمەتی سەربازی خۆیان دزیوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمیی سوریا"سانا"؛ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا بەدەرکردنی ئەو فەرمانە ڕایگەیاند: ئەو لێبوردنە گشتییە، هەمووی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بەرلەو بەروارە(ئەمڕۆ نۆی ئۆکتۆبر) لە خزمەتی سوپای سوریا هەڵاتوون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ئەو لێبوردنە سەربازە هەڵاتووەکانی دەست عەداڵەت و دادپەروەریی ناگرێتەوە، مەگەر ئەوەی کە سەربازانێک کە لەناوخۆی وڵاتدا هەڵاتوون لە چوار مانگداو ئەوانەش کە لە دەرەوە هەڵاتوون، لەشەش مانگدا خۆیان بناسێنن.

قەیران لە سوریا لەساڵی٢٠١١ بەهێرشی بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانی بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ بووە کە بەهەوڵی سوپاو خەڵکی سوریا پیلانی دوژمنان بێ ئاکام بووە.

سەرپەیڤ