کانونی یه‌که‌م 18, 2018 14:54 Asia/Tehran
  • سووریا دیسان پەلامارەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی ئیدانە کرد

وەزارەتی دەرەوەی سووریا دیسان لە نامەگەلێکی بەجیادا بۆ بەڕێوەبەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، جەنایەتەکانی هاوپەیمانیی بە ناو نێودەوڵەتیی بە سەرکردایەتی ئەمریکای لە پارێزگای دەیروزور ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک؛ نامەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا بۆ بەڕێوەبەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش لە کاتێکدایە کە لە پەلاماری ئێوارەی دووشەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکلایی بۆ سەر پارێزگای دەیروزور، دوو کەسی مەدەنی گیانیان لە دەست دا.

ڕۆژی یەکشەممەیش ١٧ کەسی مەدەنی لە پەلاماری هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر گوندی «البوخاطر» لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شی هەجین، هەڵکەوتوو لە پارێزگای دەیروزر کوژراو  وبریندار بوون.

لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا بە هۆی پەلامارەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر شاری هەجین و شارۆچکە «الشعفه» Al-Shaafah لە پارێزگای دەیرووزو کە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش بەڕێوەچوو، دەیان کەسی مەدەنی لەوان ژنان و منداڵانی سوریایی کوژران.

سووریا بەردەوام بە ناردنی نامەگەلێک بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان، پەلاماری نائاسایی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ سەر خاکی خۆی ئیدانە کردووە.

 

سەرپەیڤ