ئه‌یلوول 11, 2019 18:54 Asia/Tehran
  • سووریا هەوڵی زایۆنیستەکان بۆ داگیرکرانیی ڕۆخی خۆرئاوایی شەرمەزار کرد

وەزارەتی دەرەوەی سوریا قسەکانی "بینیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنستی بۆ پەیوەسبوونی ڕۆخی خۆرئاوایی بە ناوچە داگیرکراوەکانی شەرمەزار و وەکوو هەوڵێک زانیوە بۆ لەناوبردنیی کێشەی فەلەستین.

 وەزارەتی دەرەوەی سوریا رۆژی جوارشەممە لەبەیاننامەیەک دا جەختیکرد، ئەم بریارەی رژیمی زایۆنی لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ لەناوبردنیی کێشەی فەلەستین و هاوڕەوت لەگەڵ گەڵاڵەی ئەمریکایی ناسراو بە سەودای سەدەو وەکوو تازەترین پیلانیی ئەم ڕژیمە بە بەشداری ئەمریکایە.نەتانیاهۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، بێتوو لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی دا سەرکەوێت گەرەک یەتی بەشگەلێکی ڕۆخی خۆر ئاوایی بلکێنێت بە ناوچە داگیر کراوەکان.

ئەمەو لەلایەکی دیکەوە،بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین سیاسەتەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیستی بەهۆی بێدەنگیی جیهانی زانیوە لەبەرامبەر سامناکترین تاوانکارییەکانی ئەم رژیمە و ڕاشیگەیاند، نەتانیاهۆ لە دژی مافەکانی گەلی فەلەستین شەڕی ڕاگەیاندووە. "مەحموود عەبباس" سەرۆکی دام و دەزگای خۆ بەڕێوە بەری فەلەستینش ڕایگەیاند، ئەگەر نەتانیاهۆ وادەکەی جێبەجێکات هەموو ڕێککەوتننەکانی ئیمزا کراوە لەگەڵ لایەنی ئیسرائیلی هەڵدەوەشێنێتەوە.

سەرپەیڤ