ئه‌یلوول 20, 2019 13:20 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی بەشار جەعفەری لە بێدەنگە کران بەرامبەر بە جەنایەتەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سووریا

نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بێدەنگە کردنی کۆڕە ڕۆژاواییەکان لەهەمبەر جەنایەتەکانی هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی لە سووریای دایە بەر ڕەخنە و گازندەی توندەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلئەخبارییەی سووریا؛ "بەشار جەفەری" لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ لێکدانەوەی بڕیارنامەی پێشنیاریی راگیردرانی شەڕ و پێکدادانەکان لە ئیدلیب، بە ئاماژە بە سەرۆکایەتیی دەورەیی ڕووسیا لە سەر ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتیشی کە مێژوو ئەو کۆبوونەوەیە بە کۆبوونەوەیەک ناو دەبات کە بۆ داکۆکی لە خەڵکی سووریا بەڕێوە نەچووم بەلکوو بۆ خەوشاندنی سیمای ڕووسیا وەکوو سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەڕێوە چووە.

بەشار جەعفەری ڕوو لە نوێنەری ئەڵمان وەکوو یەکێک لە سێ وڵاتی پێشنیاردەری بڕیارنامەی ڕاگیردرانی شەڕ و پێکدادان لە ئیدلیب وتی چۆن دەبێ وەها بریارنامەیەک لە لایەن وڵاتانێکەوە پێشنیار بدەرێ کە خۆیان لە چوارچێوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزیان لە سووریادا هەیە، هاوپەیمانییەک کە دژبە داعش شەڕ ناکات بەڵکوو  ژێرخانەکانی سووریا تیا دەبات و هۆی قەڵاچۆ کرانی هەزاران کەسی مەدەنی لەم وڵاتەدایە.

پێشنووسی ئەم بڕیارنامەیە کە شەوی ڕابردوو ئەڵمان، کوەیت و بەلژیک ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشیان کردبوو خوازیاری لێکدرانەوەی باروودۆخی مرۆیی و ڕا گیردرانی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سووریا لە پارێزگای ئیدلیب بووە بە بانگەشەی پاراستنی گیانی شاروومەندانی مەدەنی. ڕووسیا و چین ئەو بڕیارنامە دژە سوورییەیان ڤیتۆ کرد.

سەرپەیڤ