شوبات 23, 2020 20:08 Asia/Tehran
  • تێکهەڵچوونی سوپای سووریا و تیرۆریستانی ژێر فرمانی تورکیا لەباشووری ئیدلێب

تێکهەڵچوونی نێوان سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکانی ژێر فەرمانی تورکیا لەناوچەی جەبەل ئەلزاویە لە باشووری ستانی ئیدلیب تووندتر بۆتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ماڵپەری دەنگ وباسی ڕووسیا ئەلیۆم،چالاکڤانانی سوری هەواڵیان داوە تێکهەڵچوونەکان لە نزیکی ناوچەی جەبەل زاویە لە باشووری ستانی ئیدلیب درێژەی هەیە و شوینی کۆبوونەوەی هێزەکانی تورکیا لە سەربازخانەی "ئەلمەستوومە"یش شایەتی تیکهەڵچوونەکانە.لە سەر بنەمای ئەم ڕاپۆرتە،کاروانێکی سەربازی تازە لە هیزەکانی تورکیا لە بوارگەی سنووری "کەفەرلووسین" هاوڕێ لەگەڵ کەرەستەکانی سەربازی بینراون کە بەرەو باشووری ئیدلیب دەڕۆیشتن.

ئەمەو لەلایەکی ترەوە یەکەکانی سوپای سوریا بنکە ومێحوەرەکانی دزەو کنەی تاقمەکانی ترۆریستی سەربە بەرەی نۆسرەیان لە قووڵایی شوێنی سەقامگیر بوونی ئەوان لەچەندین گووند و شارۆچکە لە گردو پەڕی ناوچەی" مەعرە ئەلنەعمان" لە باشووری ستانی ئیدلیب داوەتە بەر پەلامری مووشەکی و تۆپخانەیی. بە درێژەی سەرکەوتنەکانی مەیدانی سوپای سوریا لە ئیدلیب،میدیاکانی دەنگ وباس پێنجشەممەی ڕابردوو لە تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی سوپای تورکیا و سوپای سوریا لە رۆژئاوای ئیدلیب باسیان کردووە.ڕەجەب تەیب ئەردووغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەرلەمە وشداری دابوو بێتوو هێزەکانی سوریا لەناوچە ئازادکراوەکان پاشەکشە نەکەن پەلاماری سوریا ئەدات. 

سەرپەیڤ

بۆچوونت