ئادار 26, 2020 09:05 Asia/Tehran
  • سوپاو جەماوەری سووریا کاروانی لەشکریانی ئەمریکایان ناچار بە پاشەکشە کرد

ھێزەکانی سوپای سووریا ھاوڕێ لەگەڵ دانیشتووانی گوندێکی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە کاروانێکی لەشکریانی ئەمریکییان کە خەریکی تێپەڕین لە پارێزگای حەسەکە بوون، ناچار کرد پاشەکشە بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی میهر، ھێزەکانی سوپای سووریا و دانیشتووانی توڕەی گوندی «حامۆ»ی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە کاروانێکی لەشکریانی ئەمریکییان ناچار کرد کە لە پارێزگای حەسەکە بکشێنەوە.

ئەمە چوارەمین جارە لە ماوەی یەک مانگی ئەم دواییە کە جوڵانەوەی کاروانە سەربازییەکانی دەمریکا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا بەرەوڕووی خۆڕاگریی ھێزە چەکدارەکان و جەماوەرزی سووریادا دەبێتەوەو پاشەکشایەان پێ دەکەن.

کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلئەخباری سووریا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە دانیشتووانی گوندی «حامۆ» ھاوڕێ لەگەڵ سوپای سووریا پێشیان بە پێشڕەویی کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا گرتووە کە بەنیازی پەڕینەوە لەو ناوچەیە بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنییە، سوپاو جەماوەری سووریا ئەم کاروانە سەربازییەی ئەمریکایان کە داگری شەش کەرەستەی گواستنەوەی زرێدار بوو، ناچار کرد بادانەوەو لەو ڕێگایەی کە ھاتبوون بگەڕێنەوە.

دووڕۆژ لەمەوبەریش لە ڕووداوێکی ھاوچەشن داو ھەر لە ھەمان گوندی «حامۆ» پەڕینەوەی کاروانێکی سەربازیی ئەمریکی داگری یانزە کەرەستەی گواستنەوە لە گوندە لەگەڵ بەرخۆدانی سوپاو شارومەندانی سووری بەرەوڕوو بووەوە.

سوپای ئەمریکا ھێشتا لە بارەی پاشەکشەکردنە بەناچارییەکەی ھیچی نەدرکاندووە.