ئادار 31, 2020 08:36 Asia/Tehran
  • جەعفەری: تورکیا ئاو  وەکو چەکێک دژی خەڵکی سڤیلی سووریا بەکار دێنێ

نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆزی دووشەممە ڕایگەیاند: ئانکاراو ناقمە تیرۆریستەکانی ھاوپەیمانی ئاو وەکو چەکێک دژی خەڵکی سڤیل لە شاری حەسەکەی باکوورری ڕۆژھەڵاتی سووریا بەکار دێنن.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، بەشار جەعفەری نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی سووریاوە کە بەشێوەی ڤیڕیۆکۆنفرانس بەرڕێوە چوو، ھەروەھا جەختی لەوەش کردەوە کە، سوپای تورکیا ناوەندەکانی چاودێریی خۆی لە باکووری سووریا کە بە مەبەستی چاودێری کردن بە سەر جم و جوڵی تیرۆریستان دایمەزراندوون، وەک ژوورەکانی ئۆپراسیۆن لە ئاراستەی داکۆکیکردن لە تاقمە تیرۆریستەکان بەکار دێنێ.

جەعفەری تیشکی خستووەتە سەر ھەڵمەتی سەربازیی سوپای سووریاو ھاوپەیمانەکانی لە پارێزگای ئیدلەبی باکووری سووریاش و وتوویەتی: ھەڵمەتی سەربازی لە ئیدلەب بە مەبەستی وەدەرنانی تاقمە تیرۆریستییەکان لەم ناوچەیەو دوور خستنەوەی مەترسی لە خەڵکی سڤیل ئەنجامی گرتووە.

ھەڵمەتی سەربازیی سوپای سووریاو ھاوپەیمانەکانی لە پارێزگای ئیدلەب کە دوایین بنکەی تاقمە تیرۆریستییەکان لە سووریا دێتە ئەژمار، کادانەوەی نەرێنیی تورکیاو ھاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی و ھەروەھا ھەڕەشەوگوڕەشەی بەردەوامی ئەم وڵاتانەی لێ کەوتووەتەوە.

تورکیا لەو لایەنگرە سەرەکیانەی تاقمە تیرۆریستییەکانە لە سووریادا. سوپای تورکیا لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە لە ئاراستەی داکۆکی کردن لە تیرۆریستان، گەلێک جار مۆڵگەی سوپاو ژێرخانەکانی سووریای لە باکووری ئەم وڵاتە کردووەتە ئامانج.

لە ئێستادا ناوچەگەلێکی باکووری سووریا لەژێر ڕکێفی سوپای تورکیادایە.