ئه‌یلوول 05, 2020 22:46 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە حەڵەبی سوریا

لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلیکی بۆمبڕێژکراو لە پارێزگەی حەڵەبی سوریا ، کەسێک کوژرا و سێ کەسیش بریندار بوون .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەم تەقینەوە لە شارۆکەی ئەلغەندوورە لە دەوربەری باکووری رۆژھەڵاتی حەڵەب روویداوە کە لە ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی تورکیادایە . 

تا ئسێتا کەس یان گروپێک بەپرسایەتی ئەم تەقینەوەی نەگرتووەتە ئەستۆ .

27 ی ئابیش ، تەقینەوەی ماتۆڕسیکلیتێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا لە باکووری رۆژھەڵاتی سوریا کوژراوێک و 6 برینداری لێکەوتەوە . 

سەرپەیڤ