ئه‌یلوول 30, 2020 17:15 Asia/Tehran
  • چوونی نایاسایی لەشکریانی ئەمریکی لە خاکی عێراقەوە بۆ سووریا

سەرچاوە سوورییەکان باسی چوونی لەشکریانی ئەمریکی لە خاکی عێراقەوە بۆ سووریایان کردووە بە مەبەستی تاڵان و بڕۆی نەوت و کانزاکانی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی «ئەلخەبەر»ی سووریا، سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە، کۆمەڵێک لە لەشکریتنی ئەمریکی لە قەواخی چەند کاروانێک ڕۆژی سێ شەممە لە بوارگەی سنووریی نایاسایی «ئەلوەلید»ی عێراقەوە پێدزەیان کردووەتە نێو خاکی سووریاو بە پەڕینەوە لە شاری «تەل حەمیس» لە ڕێگای جاددەی نێونەتەوەیی «ئێم_٤»ەوە گەییشتوونەتە گردوپەڕی حەسەکە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە داگیرکەرانی ئەمریکی ڕۆژی دووشەممەش ٣٦ گەڵابەی ھەڵگری کەرەستەو تفاق و زرێپۆشیان لە ڕێگای بوارگەی سنووریی نایاسایی «ئەلوەلید»ی عێراقەوە بردووەتە سووریاو لە بنکەی «ئەلقەسرەک»ی گردوپەڕی باکووری حەسەکە دایانمەزراندوون.

سەرپەیڤ