ئەرتەشی تورکیا بنکەی سەربازیی سوریا لە رۆژھەڵاتی پارێزگەی ئیدلبی دایە بەر پەلاماری بە موشەک و ھاوەن .
ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی هه‌وڵی کوشتنی له‌یلا عه‌بدوڵا، لە ژنه سه‌رکرده‌کانی ناو ھێزەکانی سوریای دیموکرات درا، به‌ڵام ناوبراو له‌و هه‌وڵه رزگاری بوو.
گۆڤارێکی ئەمریکی وێڕای ئاماژە کردن بە خەیانەتی چەند جارەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کوردانی سووریا‌و پشت بەردانیان لەکاتی تەنگانەدا ڕایگەیاندووە: بە دڵنیاییەوە ئەمریکا بۆ پشتگری کردن لە کورد لە سووریا نییە.
فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده)، هه‌واڵى دورخستنه‌وه‌ى دو حیزب له گفتوگۆکانى لایه‌نه‌کانى کوردی سوریا له‌پێناو یه‌کڕیزی، ره‌تده‌کاته‌وه‌و ده‌شڵێت: گفتوگۆکان به‌رده‌وامن.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازیی ئاگادار، سوپای ئه‌مریکا هێزی سه‌ربازیی تر، ڕه‌وانه‌ی باکووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، ده‌کات.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مەریکا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر پرسی نه‌وتی سووریا، ره‌نگه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کورد بکه‌ن. جەختیشی کردەوە، ته‌نیا بۆ پاراستنی نه‌وت له سووریا‌ن.
وەزیری دەرەوەی رووسیا ھۆشداریدا لە مەترسی ئەو شێوازی سیاسەتەی ئەمریکا بەرامبەر بە کوردانی سووریا گرتوویەتەبەر.
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری سوریا رایگەیاند، کۆبونەوەکانی ئەمدواییەی نێوان لایەنە ناکۆکەکانی سوریا لەچوارچێوەی رێزگرتنێکی زۆردا بەڕێوەچوە و پەرۆشبون بۆ بەردەوامبونی، بەڵام ئەجێندایان نەبوە.
مسکۆ بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بە ڕێککەوتنی نەوتی کۆمپانیای ئەمریکی و کوردی سووریا کاردانەوەی نیشاندا و وەک پێشێل کرانی سەروەریی سووریای ڕاگەیاند.