وته‌کانی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی له‌نێو کۆڕی فه‌رمانده‌رانی به‌سیجدا
تشرینی دووه‌م 25, 2015 16:42 Asia/Tehran
ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی فه‌رمووی: کۆماری ئیسلامیی ئێران له بزاڤی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین به‌و په‌ڕی تواناوه، به‌رگریی ده‌کات.
حه‌زره‌تی ئایه‌توڵاهولعوزما خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆرشی ئیسلامی، ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌دیداری فه‌رمانده‌رانی به‌سیج، وێڕای شیکردنه‌وه‌ی شێوازه‌کانی دوژمنایه‌تی کردنی ئیستکبار له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێران، فه‌رمووی: گه‌لی ئێران له شه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌ی به‌ره‌ی ئیستکبار له‌گه‌ڵ"به‌ره‌ی شووناس خواز و سه‌ربه‌خۆ خواز" دا، ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تییه‌که‌ی له به‌رگریی کردن له سته‌م لێکراوان به‌تایبه‌ت گه‌لی فه‌له‌ستین و ئینتیفازه‌ی لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن، جێ به‌جێ ده‌کات.حه‌زره‌تی ئایه‌توڵاهولعوزما خامه‌نه‌یی به‌پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئێران له شه‌ڕی به‌ره‌ی ئیستکبار له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی به‌هاکان و سه‌ربه‌خۆیی خوازییدا ناتوانێ خه‌مسار بێت ، فه‌رمووی: هه‌ڵوێسته‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌مه‌ڕ پرسی جیاجیای ناوچه، به‌تایبه‌ت پرسی فه‌له‌ستین و پرسه‌کانی به‌حره‌ین، یه‌مه‌ن و سووریا و ئێڕاق به‌ته‌واوه‌تی ڕوون و مه‌نتقییه.
به‌ڕێزیان به‌ئاماژه به کرده‌وه‌ی میدیا ئیستکبارییه‌کان له‌مه‌ڕ پرسی فه‌له‌ستین، فه‌رمووی: ئه‌وان، ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به داگیرکرانی وڵات و نیشتمانه‌که‌یان و له‌ناوبردنی ماڵ و حاڵیان، به‌رد ده‌هاوێژن، به تیرۆریست ناوده‌به‌ن به‌ڵام داکۆکی ده‌که‌ن له‌و که‌سانه‌ی ژیان و ئابڕوی فه‌له‌ستینییه‌کانیان له‌به‌ین بردووه.
حه‌زره‌تی ئایه‌توڵاهولعوزما خامه‌نه‌یی هه‌روه‌ها به‌ئاماژه به پرسی به‌حره‌ین، مافی ده‌نگدانی ، به‌ته‌نیا ویست و داوای خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته زانی و فه‌رمووی: که‌مینه‌یه‌کی سته‌مکار به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌دا حکومه‌ت ده‌کات و سووکێتی و بێ ڕێزی ده‌کات به پیرۆزایه‌تییه‌کان و تازیه‌داریی موحه‌ڕه‌می خه‌ڵکی به‌حره‌ین.
ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی له‌باره‌ی په‌لاماری به‌رده‌وام بۆسه‌ر خه‌ڵکی یه‌مه‌نیش فه‌رمووی: له وه‌ها بارودۆخێکدا ده‌م و ده‌زگه‌کانی بانگه‌شه‌کاری دیموکراسی و مافی مرۆڤ، له‌و که‌سانه‌ی خه‌ڵکی یه‌مه‌نیان داوه‌ته به‌رپه‌لامار، پشتگریی ده‌که‌ن.
حه‌زره‌تی ئایه‌توڵا خامه‌نه‌یی بڕیاردان بۆ داهاتووی سووریای، به‌مافی گه‌لی ئه‌و وڵاته زانی و فه‌رمووی: هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌بێ خۆی چاره‌نووسی خۆی دیاری بکات.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها وێڕای پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی فه‌رمانی پێکهاتنی به‌سیج، فه‌رمووی: به‌سیج هه‌ڵقوڵاوی ناخی خه‌ڵک و نوێنه‌ری گشت گه‌له‌و به وره‌ی ماندوویی نه‌ناس، له‌هه‌ر مه‌یدانێکدا که پێویست بکات، ئاماده ده‌بێت و لێهاتوویی خۆی ده‌خاته ڕوو و له‌مه‌ترسییه‌کانی ئه‌و ڕێبازه‌ش ناترسێت.