شوبات 12, 2016 16:08 Asia/Tehran
  • پێداگری زەریف لەسەر پێویستی دۆزینەوەی خێرای رێگەچارەیەک بۆ قەیرانی سوریا

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کرد لە سەر پێویستی دۆزینەوەی خێرای رێگەچارەی قەیرانی سیاسی.

بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس"محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکی ڕاستەوخۆی تەلەفۆنی دا لەگەڵ کاناڵی پارێزگای ئیسفەهان هیوای خواست: لە کۆڕبەندی مونیخ دا بە دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی ئاوەزمەندانە و قەبوڵ کردنی ڕاستییەکان لە لایەن ئەوانەی کە چەند ساڵە بە خەون و خولیاوە گەلی سوریایان توشی چەرمەسەری و کوێرەوەری کردوە،قەیرانی ئەو وڵاتە کۆتایی پێ بێنن.

زەریف هەروەها وێڕای پیرۆزبایی کردنی ساڵوەگەڕی شۆڕشی ئیسلامی،دەسخۆشی کرد لە داکۆکییەکانی گەلی ئێران لە شاندی دانوستانکاری ناڤۆکی.