ئه‌یلوول 26, 2016 18:35 Asia/Tehran
  • دیداری

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران و وەزیری وزەی ئەمریکا لەبارەی پێداچوونەوەی ئەرکەکانی لایەنەکانی بەرامبەر لە بەرنامەی تۆکمەی کردەوەی هاوبەش (برجام) دیدار و ووتوویژیان کردووە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " عەلی ئەکبەر ساڵحی" سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران رۆژی دوشەممە لەپەراوێزی  شەستەمین کۆنفرانسی گشتی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە ڤیەننا لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵنیران دا وتی : لە دیداری دۆینی یەکشەممەی " ئیرنیست مونیز" وەزیری وزەی ئەمریکا ، گرفتەکانی پێش رووی جێبەجێبوونی بەرجام پێداچوونەوەی لە سەر کراوە .  ساڵحی ووتیشی ،  ئیحتمالەن ئەمڕۆ یش دیدار و ووتووێژ ێیکی دیکەمان  لەگەڵ وەزیری وزەی ئەمریکا لە ڤیەننا دابێت ،کە لەو دا مەسەلەکانی بەرچاو، پێداچوونەوەیان لەسەر دەکڕێت .  سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران هەروەها بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ هاوشانە ڕوسەکەی و پاشان لەگەڵ یوکیا ئامانۆ ، بەڕێوە بەری گشتی ئاژانسی نێودەڵوەتی وزەی ئەتۆمی دیدار وووتوێژ بکات . شەستەمین کۆبوونەوەی گشتی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە ئامادە بوونی نوێنەرانی ١٦٨ وڵاتی ئەندامی ئاژانس لە ڕۆژی دووشەممەوە لە ناوەندی ئاژانس لە ڤیەننا پێتەختی ئۆتریش دەستپێکراوەو تا پێنج رۆژ درێژەی دەبێ .عەلی ئەکبەر ساڵحی بەیانی رۆژی دووشەممە لە ووتاردانێکی لەم کۆبوونەوەیە بە جەختکردن لە سەر پێویستی چاوەدێری ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە سەر چالاکییەکانی ناشەرعی ناڤۆکی ڕەژیمی زایۆنی ، خوازیاری دانانی ئەم پرسە لە دەستوری کاری ئەنجوومەنی حۆکمدەرانی ئاژانس بووە .