تشرینی یه‌که‌م 18, 2016 20:39 Asia/Tehran
  • سیاسەتی ئێران لەپێناو یەکیەتی ویەکگرتوویی ئۆمەتی ئیسلامی یە

ئەندامی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران ، سیاسەتی ناوچەیی ونێودەوڵەتی ئێرانی ڕوون وشەفاف ولە پێناوی یەکیەتی ویەکگرتوویی ئیسلامی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " کازم جەلالی" ئەندامی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران رۆژی سێ شەممە لە سی وشەشەمین جڤینی لێژنەی بەرێوەبەرایەتی یەکیەتی پەرلەمانەکانی رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئانکارا وتی: بەهێزکردنی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەت دراوسێیکان سەرەتی سەرەکی سیاسەتی دەرەکی ئێرانە.

ئەندامی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شەورای ئیسلامی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ڕای ئەمەیە کە چارەسەرکرانی ئاشتیانەی ناکۆکیەکان وخراپ لێک گەیشتنەکانیش بە گشتیی لەڕەوشە دێپلۆماتیکەکا ن وئەنجامدانی وتووێژەکان کاریگەرە. جەلالی هەروەها بە وەبیر هێنانەوەی چالاکی تاقمە ترۆریستەکان لە ناوچەدا وتیشی: چالاکی بەربڵاوی تاقمە ترۆریستەکان وتوندڕەوی خوازی لە ناوچەی هەستیاری ڕۆژهەڵاتی ناڤین نەتەنیا هەڕەشەیەکی جیدی بۆسەر  پاوەجیی وئەمنیەتی وڵاتانی ناوچەیە ، بەڵکۆ کێشەیەکیشە بۆ گشت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی مەجلیسی شەورای ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە جم وجووڵی داعش لە عێراقو سووریا یش پیداگری کرد : هەموو وڵاتانی ئیسلامی ئەرکیانە پشتیوانی بکەن لە دەوڵەتی عێراق وسوریا لە بەرەنگار بوونەوەی داعش.

ئەندامی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شەورای ئیسلامی ئێران لەبارەی دۆخی نالەباری یەمەنیش وتی: لەگەڵ کوژران وبریندار بوونی هەزاران کەس ولەناوچوونی ژێر بیناکانی یەمەن، ئەم وڵاتە گەیشتووەتە قۆناخی پرمەترسی.