تشرینی یه‌که‌م 19, 2016 11:47 Asia/Tehran
  • شەمخانی: ئامادەبوونی هێزە واوەناوچەییەکان ، تێکدەری ئاسایشی کەنداوی فارسە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەبوونی هێزە واوەناوچەییەکان، بە تێکدەری ئاسایش لە کەنداوی فارس دەزانێ.

دەریاڤان عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران شەوی دوای سەردان لە هەشتەمین پێشانگه ی نێودەوڵەتی پیشەسازییە دەرییەکان و دەریاگەڕی لە کیش، وتی: چەسپاندنی ئاسایش بەئامادەبوونی وڵاتانی دراوسێ دێتەدی و بەداخەوە ئامادەبوونی بیانیەکان لە ناوچەدا، هەلی هاوکاری لە دراوسێکانی ئێران گرتووە.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سپا و هێزە جەماوەرییەکانی ئێراق بۆ ڕزگارکردنی موسڵیش وتی: خەڵکی ئێراق بەیارمەتی هاوپەیمانەکانیان ، بوونی ناموبارەکی تەکفیریە گۆشکراوەکان لە خوێندنگەکانی تەکفیری هەندێ وڵاتی ناوچە لەخاکی خۆیان پاکتاو دەکەن.

هەشتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی پیشەسازییە دەریاییەکان و دەریاگەڕی دوێشەو بەئامادەبوونی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی و سەرکردەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی، بەرپرسی ناوچەی ئازادی کیش و بەرپرسانی لەشکری و حکومەتی ، دەس پێ کرا.

ئەو پێشانگایە، بەئامادەبوونی١١٠کۆمپانیای دەرەوەیی و ٢٦٠کۆمپانیای ناوخۆیی لە ناوەندی پێشانگانێودەوڵەتییەکانی دوورگەی کیش(باشووری ئێران) دەس پێ کراو هەتا هەینی٢١ی ئۆکتۆبر بۆ سەردانی هۆگران، بەڕێوە دەچێ.