کانونی دوھەم 19, 2017 17:09 Asia/Tehran
  • چۆڵکرانی باڵوێزخانەی تورکیا لە تاران بەرلە داڕمانی بینای پلاسکۆی ئەم شارە

بەرپرسانی شارەوانی و کاربەدەستانی پارێزگاریی تاران ڕایانگەیاند: باڵوێزخانەی تورکیا لە تاران کە لە نزیکی بینای پانزە نهۆمی پلاسکۆ دا هەڵکەوتووە ، پێش لە ئاگرکەوتنەوە لە بیناکەدا چۆڵ کرا بوو.

بینای باڵوێزخانەی تورکیا لە تاران ئەمڕۆ بەرلە داڕمانی بینای پانزە نهۆمی پلاسکۆ، چوڵ کرا بوو.

بینای باڵوێزخانەی تورکیا لە تاران کە لە نزیکی بینای پانزە نهۆمی پلاسکۆ دا هەڵکەوتووە لە کاتی داڕمانی ئەو کۆگا بازرگانییە هیچ زیانێکی وێ نەکەوت.

بینای پلاسکۆ لە تاران دا  سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە بەر ئاگر کەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە نهۆمەکانی سەرەوەی تووشی کارەسات هات و سەرباری هەوڵ و چالاکیی بەربڵاوی فەرمانبەرانی ئاگرکوژێنەوە، بە هۆی بڵێسە سەندنی ئاگرەکەی بەجارێک ڕووخا.

باڵوێزخانەکانی ئاڵمانیاو بریتانیاش کە لە نزیکی بینای پلاسکۆدا هەڵکەوتوون چۆڵ کراون.

یاریدەری ئاسایشتیی پارێزگاری تاران باسی چۆڵ کرانی باڵوێزخانەکانی ئاڵمانیاو بریتانیا و تورکیای کردووە دوابەدوای داڕمانی بینای پلاسکۆی تاران.

موحسین هەمەدانی یاریدەری ئاسایشتیی پارێزگاری تاران وتیشی: بەرلەوەی کە بینای پلاسکۆ داڕووخێت لە نزیکەی کاتژمێر دەی بەیانی لە باڵوێزخانەکانی ئاڵمانیاو بریتانیا و تورکیا کە لە نزیکی بیناکەدا هەڵکەوتوون داوامان کرد شوێنی خۆیان چۆڵ کەن کە ئەم کارە دەستبەجێ ئەنجامی گرا.

ناوبراو وتیشی: بەڕێوەبەرایەتی کردنی شوێنی ڕووداوەکە بە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتیی قەیران سەر بە شارەوانیی تارانە.