کانونی دوھەم 20, 2017 09:43 Asia/Tehran
  • پەیامی ڕێبەری سەبارەت بە ڕووداوی ئاگرتێبەر بوون و  ڕووخانی باڵاخانەی پلاسکۆ لە تاران

دوابەدوای ڕووداوی ئاگرتێبەربوون و ڕووخان لە باڵاخانەی بازرگانیی "پلاسکۆ" لە ناوەڕاستی تاران ، ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری گیان لە دەس داوانی ئەم ڕووداوە، خوازیاری هەوڵی زیاتری بەرپرسان بۆ ڕزگار کردنی گیانی ئەو کەسانەی بوو کە لە ژێر دارو و پەردوودا گیرۆدە بوونە.

لە پەیامی حەزرەتی ئایەتووڵڵاهولعەزما خامەنەییدا هاتووە؛ خەم و پەژارەی ئەو رووداوە یەکجار قوڵە بەڵام جێی خۆیەتی بڵێم ئازایەتی و فیداکاریی ئاگرکوژێنەکان کە لە هەڵمەتی ڕزگار کردنی خەڵکدا خۆیان گیرۆدە بوون و لە کاتی فیداکاریی بە دڵ و گیانەوە کەوتنە نێو تاقیکارییەکی یەکجار ئەستەمەوە، دڵی هەموان تژی لە ڕێز و پەسن دانەوەیە بۆیان .
مەقامی مەزنی ڕێبەری جەختی کرد ئێستاکە هەموو هەوڵەکان دەبێ لە پێناو ڕزگار کردنی گیانی ئەو کەسانەی بێ لە ژێر دارو و پەردوودا ماونەتەوە و لێکدانەوەی هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە دەبێ هەنگاوی دواتر بێ.
ڕێبەری ئینقلاب هەروەها داوای لە هەموو بەرپرسان کرد هەروا کە لەم چەن کاژێرەدا ئەوپەڕی هەوڵیان داوە کاری خەباتگێرانەیان درێژە پێ بدەن و ئەرک و ئەستۆگریی خێرای خۆیان لە سەرووی هەموو قسە و باسێکەوە دانێن و هەوڵیان بۆ ڕزگار کردنی گیانی کەسانی جێماو لە ژێر دار و پەردوو دوو هێندە بکەن.
پێشتری سەرۆک کۆماریش لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕووداوی تاڵ و دڵتەزێنی ئاگرتێبەربوون و ڕووخانی باڵاخانەی پلاسکۆ لە تاران،  سەرەخۆشی کرد لە بنەماڵەی هەموو گیان لە دەست داوان.
لە پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک کۆماردا هاتووە؛ ڕوودای تاڵ و دڵتەزێنی ئاگرتێبەربوون و ڕووخانی باڵاخانەی پلاسکۆی تاران، هەرچەن دڵتەزێن و پڕخەم و پەژارەیە بەڵام ئەو حیماسەی کە ئاگرکوژێنە قارەمانەکان لەم گۆرەپانی خزمەت کردنەدا خوڵقاندیان و گیانی خۆیان بۆ ڕزگار کردنی گیانی هاووڵاتیانیان فیدا کردووە ، گەلی ئێرانی تازیەبار و هەروەها بە دڵ و گیان سپاسپژێری ڕۆحی فیداکار و لە خۆبردووی ئەم ڕۆڵە بەجەرگ و بوێرانەی گەلەکەمان دەکەم.
سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ڕووداوی ئاگرتێبەربوون و ڕووخانی بینای پلاسکۆ لە شەقامی جمهوری ئیسلامیی تاران بووە هۆی گیان لە دەست دان و بریندار بوونی ژمارێک لە شاروومەندان و هەروەها ئاگرکوژێنان.