کانونی دوھەم 20, 2017 09:58 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک کۆمار بە بۆنەی گیان لە دەست دانی ژمارێک لە هاووڵاتیان لە ڕووداوەکەی باڵاخانەی پلاسکۆ

سەرۆک کۆمار لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕووداوی تاڵ و دڵتەزێنی ئاگرتێبەربوون و ڕووخانی باڵاخانەی پلاسکۆ لە تاران، سەرەخۆشی کرد لە بنەماڵەی هەموو گیان لە دەست داوانی ئەو ڕووداوە.

لە پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک کۆماردا هاتووە؛ ڕوودای تاڵ و دڵتەزێنی ئاگرتێبەربوون و ڕووخانی باڵاخانەی پلاسکۆی تاران، هەرچەن دڵتەزێن و پڕخەم و پەژارەیە بەڵام ئەو حیماسەی کە ئاگرکوژێنە قارەمانەکان لەم گۆرەپانی خزمەت کردنەدا خوڵقاندیان و گیانی خۆیان بۆ ڕزگار کردنی گیانی هاووڵاتیانیان فیدا کردووە ، گەلی ئێرانی تازیەبار و هەروەها بە دڵ و گیان سپاسپژێری ڕۆحی فیداکار و لە خۆبردووی ئەم ڕۆڵە بەجەرگ و بوێرانەی گەلەکەمان کرد.
ڕۆحانی لەم پەیامەدا بە ڕیزگرتن لە هەوڵی هەموو فریاگوزاران، ئاگرکوژێنان و ناوەندەکانی پزشکی، ئینتیزامی، و سەربازی کە دەستیان کردە بەڕێوەبەرایەتی کردنی ئەم ڕووداوە و خزمەت کردن بە کەسانی لێقەوماو، سەرەخۆشی کرد لە بنەماڵەی گیان لە دەست داوان و هەروەها داوای ڕەحمەت و بەهەشتی بەرینی  لە دەرگانەی خودای تاکانە کرد بۆ هەموو ئەو ئازیزانەی کە بە دڵ و گیان چوونە ڕزگار کردنی هاووڵاتیانیان.
بە وتەی جەلال مەلکی ، وتەبێژی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوە و راژەکاریی فریاگوزاریی تاران، هێشتایش هەر چارەنووسی نزیکەی ٢٠ ئاگرکوژێن کە بۆ ڕزگار کردنی گیانی خەڵک ڕۆیشتبوونە نێو باڵاخانەی پلاسکۆ، ڕوون نەبۆتەوە.
"محەممەد باقر قاڵیباف" شارەداری تارانیش شەوی هەینی لە کۆڕی هەواڵنێراندا پێی داگرت: هەموو هەوڵی ئاگرکوژێنەکان لە ڕووداوی ئاگر تێبەربوون و ڕووخانی باڵاخانەی پلاسکۆی تاران ، چۆڵ کردنی ئەم باڵاخانەیە بووە و ئەگەری ئەوەی کەسێکی دیکە جگە لە ئاگرکوژێنەکان لە ژێر دار و پەردووی داڕماوی پلاسکۆدا مابێتەوە زۆر کەمە.
سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ڕووداوی ئاگرتێبەربوون و ڕووخانی بینای پلاسکۆ لە شەقامی جمهوری ئیسلامیی تاران بووە هۆی گیان لە دەست دان و بریندار بوونی ژمارێک لە شاروومەندان و هەروەها ئاگرکوژێنان.