شوبات 24, 2017 08:54 Asia/Tehran
  • تەخت ڕەوانچی: بەرجام ڕەوایی بەخشی بە پڕۆگرامی ناڤۆکی ئێران

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : بە فەرمی ناسرانی پڕۆگرامی ئاشتیانەی ناڤۆکی ئێران یەکێک لە گرینگترین دەسکەوتەکانی بەرجام بووە .

"مەجید تەخت ڕەوانچی" ڕۆژی پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەڵ پرێس تی ڤی؛ بە ئاماژە بەوەی کە هەڵس و کەوت لەگەڵ بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی ئێران تا پێش مۆر کرانی بەرجام زۆر نالەبار و نایاسایی بوو وتیشی: بنەمای ئەو هەڵس و  کەوتەش لە سەر ئەوە بوو کە بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی ئێرانیان بە مەترسییەک لە سەر ئاسایشی جیهانی ڕادەگەیاند.
تەخت ڕەوانچی لە درێژەدا وتیشی: بەرجام نەک هەر ئەم بانگەشە نادرووستەی بە تەواوەتی سڕییەوە، بەڵکوو شەرعییەتێکی شیاوی بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بەخشی.
ئەم کاربەدەستە ئێرانییە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: لە ساڵانی بایکۆتی زاڵمانەدا، وڵاتانی ڕۆژاوایی زیاترین لەمپەریان لە سەر ڕێگای پیشەسازیی ئەتۆمیی ئێران نایەوە بەڵام ئێستاکە هەر ئەو وڵاتانە خەریکی هاوریکاری لەگەل ئێرانن.
تەختی ڕەوانچی گەڕانەوەی ئێران بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییە ئەتۆمییەکانی بە دەسکەوتی بەرجام زانی و وتیشی: ژمارێک لەو وڵاتانەی کە ئاوی قورس بەرهەم دێنن زۆر نین، بەڵام ئێران ئاوی قورس بەرهەم دێنێ و هەناردەیشی دەکات و ئەوە دەسکەوتێکی گەورە لە بواری تەکنیکی دێتە  ئەژمار.
تەخت ڕەوانچی هەروەها بە ئاماژە بە قسەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری هەراسازکەری ئەمریکا سەبارەت بە ڕێکەوتنی ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی ١+٥ وتی: ئەگەر ئەمریکا بیهەوێ بەرجام وەلانێ، لە نێو بەرجامدا هەندی سیستەم داڕێژراوە کە دەکرێ لە ڕێگای ئەوانەوە هەوڵی بۆ بدات.
دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری هەراسازکەری ئەمریکا بە پێچەوانەی هەڵوێستەکانی لایەنەکانی دیکەی بەرجام ( بەریتانیا، فەرانسا، ئەڵمان، ڕووسیا، چین و یەکێتیی ئەروووپا) پێی داگرتووە کە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش نالەبارترین ڕێککەوتنێکە کە تا ئێستا بینیویە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئەورووپاییەکان هۆگری ئەوەن بەجام بە تەواوەتی جێبەجێ بکرێ و لە درێژەی دانوستانەکانیشدا هۆگریی خۆیان بەرامبەر بەو مەسەلە نیشان دا.