شوبات 24, 2017 11:26 Asia/Tehran
  • داکۆکی لە تیرۆریزم و شەڕی نەرمەواڵەیی ستراتژیی دوژمن بەئامانجی بەرگرتن بە پێشکەوتنی ئێران

جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی ؛ دوژمن بە داکۆکی لە تیرۆریزم و وەڕێخستنی شەڕی بریکارانە و نەرمەواڵەیی بەنیازی بەرگرتنە لە پێشکەوتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "سەردار سەرلەشکەر مستەفا ئیزەدی" جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕێ و ڕەسمێکدا لە شاری خوڕەمشەهر هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژاوای ئێران وتیشی: دوژمنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە داکۆکی لە تیرۆریستانی وەک داعش لە دووی پێشگری بە پێشکەوتنی ئێرانن و بە شەڕی نەرم و لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەنیازی زاڵ بوونی هزری بە سەر بیر و زەینی شاروومەندانی ئێرانیدان.
سەردار ئیزەدی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: دوژمن ئەم شەڕە بریکارانەی وەڕیخست و تەکفیرییەکان بە داکۆکیی بەریتانیا، درێژە دەدەن بە کردەوە دژە ئیسلامییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بارووۆدخی ناوچەکەی خستۆتە ئاراستەیەکی دیکەوە و دوژمنی هیوابڕاو کردووە.
ناوبراو هەروەها وتیشی: داکۆکیکارانی تیرۆریزم بە خەرجێکی شەش هەزار ملیار دۆلاری لە دووی زاڵ بوون بە سەر سووریادا بوون بەڵام ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە لە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچەدا ، سەرکەوتووی راستینە هەر ئێرانە.
جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی کردە ئاسایشی باشی ئێران لە ناچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێی داگرت؛ وێڕای ئەوەی کە دوژمن بە داسەپاندنی بایکۆت بە نیاز بەرتەسک کردنەوەی ئێران بوو، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەوڵی جەهادی خۆی لە هەموو بوارێکدا پێشکەوتووە.