شوبات 24, 2017 11:52 Asia/Tehran
  • هەناردەی بەرهەمی نەوتیی ئێران ڕیکۆردی شکاند

بەڕێوەبەری گشتیی بەشگەی نیشتمانیی پاڵاوتن و بڵاو کردنەوەی بەرو بووی نەوتیی ئێران وتی ؛ هەناردەکردنی بەرهەمی نەوتی بۆ یەکەم جار لە درێژایی مێژوویی ١٠٠ ساڵەی نەوتی ئێران، گەیشتۆتە ڕێژەی بێ وێنەی ڕۆژانە ٤٥٠ هەزار بەرمیل .

"عەباس کازمی" جێگری وەزیری نەوت و بەڕێوەبەری گشتیی بەشگەی نیشتمانیی پاڵاوتن و بڵاو کردنەوەی بەر و بووی نەوتیی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنادا وتیشی: لە ١٠ مانگی یەکەمی ئەمساڵ (١٣٩٥ی هەتاوی) لە هەندێ ڕۆژدا هەناردەی بەر و بوویی نەوتیی ئێران گەیشتۆتە ٦٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژیشدا.
کازمی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ هەناردەی بەرهەمی نەوتی ئێران لە بەندەرەکانی ماهشەهر، بەندەرعباس، عەسەلوویە و لاور لە باشووری ئێران ئەنجام دەبێ و  هەوڵ دەدرێ لە ساڵانی داهاتوودا ڕێژەی هەناردەی ٦٠٠ هەزار بەرمیل بەرهەمی نەوتی لە ڕۆژدا هەر پاوەجێ بمێنێتەوە.
ناوبراو هەروەها وتی: پاش بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (بەرجام) وەبەرهێنەرانی زۆر لە وڵاتانی چین، ژاپۆن و کۆریایی باشوور هۆگرییان دەربڕیوە بۆ سەرمایەنانەوە لە نۆژەن کردنەوەی پاڵاوتگەکانی ئێران کە دانوستان لەگەڵ ئەوانە بەردەوامە.
جێگری وەزیری نەوتی ئێران وتیشی: ئێران لە دووی هەناردە کردنی پاوەجێی بەرهەمی نەوتی و پێشگری بە ناپەڵاوتە فرۆشتنی نەوتە.