گەییشتنی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە پارێزگای کوردستان
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ خستنەگەڕو دەستپێکردنی هەڵمەتی ڕاپەڕاندنی چەند پرۆژەیەکی گرینگی پیشەسازی و بەرهەمهێنان گەییشتە شاری سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستان.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی شەممە هاوڕێ لەگەڵ مەحمودحوججەتی وەزیری جیهادی کشت و کاڵ، عەلی ڕەبیعی وەزیری کارو و بیژەنی نامدار زەنگەنە وەزیری نەوت و چەند کەس لە کاربەدەستانی باڵای وڵات گەییشتە فڕگەی شاری سنەو لە لایەن عەبدولحەمید زاهدی پارێزگارو ئایەتوڵڵا سەیید موحەممەدی حەسەینیی شاهرودی نوێنەری وەلیی فەقی لە کوردستان و ئیمام جومعەی شاری سنەو نوێنەرانی مەجلیشی شورای ئیسلامی و کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەرانی پارێزگاکە پێشوازیی لێ کرا.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەم گەشتەی دا هەژدە گەڵاڵەی ئاوەدانکاری، خزمەتگوزاری، ئابووری و ژێرخانی دەخاتە گەڕ.
بەخستنەگەڕی ئەم گەڵاڵانە دووهەزارو750 ملیارد تمەن سەرمایە دانراوەو هەلی ئیش و کار بۆ پتر لە پێنج هەزار کەس ڕەخساوە.
گرینگترینی ئەو گەڵاڵانەی کە ئەمڕۆ دەخرێنەگەڕ پترۆشیمیی کوردستان، تەگەری بارز،دوو کارگەی بەرهەمهێنانی گوشراوەی ئاسن، خانووبەرەی میهر،بەنداوی قوچم و بەنداوی چراوەیس و 114 ئیزگەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنن.