ڕۆحانی : پارێزگای کوردستان قەڵای بتەوی پاراستنی ئێران بووە بەرامبەر بە دوژمنان
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ،پارێزگای کوردستانی وەک قەڵایەکی پتەو بۆ پاراستنی ئێران بەرامبەر بە دوژمنان زانی .
" حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێواڕەی ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ ژمارێک لە گەنج و بلیمەتانی پارێزگای کوردستان ، بە جەخت کردن لە سەر ئەوەی کە جۆراوجۆریی ئەتنی نەک هەرهەرەشەی ئاسایشتی نییە، بەڵکوو ئاسایش خولقێنەر و هۆی یەکگرتوویی و مەزنایەتی ئێرانی ئیسلامیشە ، وتی: دەوڵەت بە هێزەوە ڕێبازی یەکێتی ، هاودڵی و پەرەی ئێران درێژە پێ دەدات . ڕۆحانی وتیشی : ئاسنەڕێی پارێزگای کوردستان دەبێ بەرەو سنوورەکانی ڕۆژئاواو لە ئێراق و سوریا بەرەو دەریای ناوەڕاست درێژەی هەبێت و کوردستان دەتوانێ ئاڵقەی پەیوەسبوونی ئاسنەڕێی ئێران بێت بە دەریای ناوەڕاست .سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها لێهاتوویی یەکجار زۆری ئینسانیی وەک گرنگترین سەرمایەی پارێزگای کوردستان زانی و جەختی کرد : ئەمڕۆ بارودۆخ بۆ پەرەی زیاتر لەم پارێزگایە ئامادەیە . سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی شەممە لەسەفەری یەک رۆژەی بۆ پارێزگای کوردستان لە ڕۆژئاوای ئێران ٢١ گەڵاڵە و پرۆژەی گرنگی خستە گەڕ و دەستپیکرانی هەڵمەتی ڕاپەڕاندنی سێ پرۆژەی گرنگیشی ڕاگەیاند .