کۆتایی تۆمار کردنی ناوی بەربژارانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنەکانی شارو گوندەکانی ئێران
تۆمار کردنی ناوی بەربژارانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنە ئیسلامییەکانی شار و گوندەکان کاتژمێر ٢٤ دۆێشەو کۆتایی پێهات .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی دووشەممەی ئیرنا ، وەزارەتی نێو خۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی کۆتایی هاتنی تۆمارکردنی ناوی بەربژارانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنەکانی ئیسلامییەکانی شارو گوندەکان لە سەرانسەری ئێران ، ڕایگەیاند : ڕاپۆرتی یەکجاریی تۆمار کردنی ناوەکان بەیانی دووشەممە لە لایەن سەرۆکی ستافی هەڵبژاردنەکانی وڵات ڕاگەیەندرا. تۆمار کردنی ناوی بەربژارانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنەکان لە رۆژی ٣٠ ڕەشەمێ (٢٠ مارچ) دەستپێکراوە و بەپێی یاسا دوای یەک حەوتە دۆێشەو کۆتایی هات . دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی پێنجەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنە ئیسلامییەکانی شار و گوندەکان و یەکەمین هەڵبژاردنەکانی نێوان دەورەیی مەجلیسی دەهەم ٢٩ گوڵانی ١٣٩٦ هەتاوی (١٩ مای) بەڕێوە دەچێت .
وەزارەتی نێو خۆ ئێواڕەی یەکشەمە ڕایگەیاندبوو : تا ئێواڕەی یەکشەممە زیاتر لە ٢٥٠ هەزار کەس بۆ بەشداری لە هەلبژاردنی ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی شارو گوندەکان لە سەرانسەری وڵات ناوی خۆیان تۆمار کردووە .