قاسمی : دەستدرێژیەکانی پەیتا پەیتای ئیسرائیل بۆ سەر سوریا ، هاوڕەوت لەگەڵ بەهێزبوونەوەی ترۆریستانە
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی : دەستدرێژیەکانی بەردەوامی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریا ،بنپێکردنی سەروەری ئەو وڵاتە ، وبە پێچەوانەی یاساو ڕێسا نێو دەوڵەتییەکان و هاوڕەوت لەگەڵ بە هێزبوونەوەی ڕەشەکووژەکانە .
"بەهرام قاسمی" شەوی هەینی بە شەرمەزارکردنی پەلامارەکانی دەستدرێژکارانە و بەردەوامی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریا بەڕاشکاوی وتی : شک لەوە دانییە ئەم پەلامارانە هاوڕەوت لەگەڵ لاوازی دەوڵەتی یاسایی سوریا ، بنپێکردنی ئاشکرای دەستەڵاتداریەتی وڵاتیکی سەر بەخۆ ی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوەکان و لەژدی ئاستی و ئاسایشی جیهانیە .
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆورو نێوەندەکانی نێو دەوڵەتی بە تایبەت ڕێکخراوی نەتەوەکان داوایکرد تا بەرامبەر دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل کە تێکدەرەوەی پاوەجێی و ئاسایشی ناوچەو جیهانە ، بێ دەنگی نەکەن و بۆ پیشگرتن لە دووپات بوونەوەی ئەو ، هەموو هەوڵی خۆیان بدەن . ڕژیمی زایۆنی ، ڕۆژی پێنج شەممە یەکێ لە بنکەکانی سوپای سوریا لە باشوری ڕۆژئاوای فڕۆکە خانەی دیمەشق یان بە چەند مووشەک داوەتە بەر پەلاماری مووشەکی خۆیان دا .
٢١ ئاپریل یش هیزی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی دوو مووشەکی لە ناوچە داگیر کراوەکان بەرەو پێگەیەکی سوپای سوریا لەگردو پەری شارۆچکەی " خان ئەرنەبە" لە پارێزگای "قۆنەیتەرە" لە باشووری ئەو وڵاتە هاویشت . ئیسرائیل بەردەوام بۆ پشتگری و لاگری لە ترۆریستان ،بنکە ومەتەرێزی سوپای سوریا داوەتە بەر پەلاماری خۆی دا .
قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە دوا بە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە لە لایەن عەرەبستان ،ڕژیمی زایۆنی ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان بۆ سەر نخوونی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا دەستپێکراوە .