نیسان 29, 2017 17:39 Asia/Tehran
  • پێوەندی درێژخایەنی بانکە ئوروپائیەکان دەگەڵ ئێران ، لەداهاتووی نێزیک دا

سەرۆکی گشتیی نابکی ناوەندی ئێران لە پێوەندی درێژخایەنی بانکەکانی ئوروپایی لەگەڵ ئێڕان لە داهاتویی نێزیکدا هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، "وەلی اللە سیف" ڕۆژی شەممە لە چوارەمین کۆبوونەوەی تیجاری ئێران وئوروپا لە تاران وتی: بانکە جۆربەجۆرەکانی ئوروپایی وتووێژە چڕ وپڕەکان بۆ هاوکاری لەگەڵ تۆڕی بانکی ئێرانیان ئەنجام  داوە. سیف بە ئاماژەد ان بە باش بوونی دۆخی ئێستاکەی بانکەکان ودامەزراوەکانی نێودەوڵەتی بۆ دەسپێکی پێوەندی بانکی وماڵیی لەگەڵ نێزامی ماڵیی ئێران وتی: ئابووری ئێران ، بە بارستای تایبەت وباڵاوهێوری باش، یەکێ لە باشترین بژاردەکانی گونجاو بۆ سەرمایەنانەوەی بیانییە. چوارەمین کۆبوونەوەی تیجاری وبانکی ئێران وئوروپا دوای بەڕێوە چوونی سێ خۆلی سەرکەوتووانەی ئەم کۆبوونەوەیە لە تاران وفرانکفورتی ئاڵمانیا ، ڕۆژی شەممە لە تاران دەسپێکرا وهەتا سبەێنی یەکشەممە درێژەی هەیە .