May 24, 2017 07:44 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵڕۆژی ئازادکرانی شاری خوڕەمشەهر

ئەمڕۆ چوارشەممەی سێی جۆزەردان،٢٤ی مانگی مای، ساڵوەگەڕی ئازادکرانی شاری خوڕەمشەهر(باشووری ڕۆژاوای ئێران) لە ساڵی١٩٨٢یە.

ئەو ڕۆژە لە ڕۆژهەژمێری کۆماری ئیسلامیی ئێرانیدا وەک رۆژی خۆڕاگری، ئیسار و گیان بەخت کردن و سەرکەوتن ناودێر کراوە.

لە سەرانسەری ساڵانی پڕلەشانازی بەرەڤانی پیرۆز، رۆژانێکی مەزن تۆمار کراوە کە مەزنایەتی و گرینگییەکەی هەردەم لەنێو بیرو زەینەکاندا دەمێنێتەوەو سێی جۆزەردان، رۆژی ئازادکرانی خوڕەمشەهر لە ڕەوتی شەڕی سەپێندراوی هەشت ساڵانی رژیمی بەعسی سەددام، دیکتاتۆری لەناوبراوی ئێراق لەدژ ئێرانیش هەر لەو شانازییانەی چاخی هەشت ساڵانی بەرەڤانی پیرۆزە.

حەماسەتی ڕزگارکرانی خوڕەمشەهر لەگشت بوار و لایەنەکانی، بریتی لە؛ بواری سەربازی، حەماسەیی و کولتوری، خاڵێکی وەرچەرخانی گرینگ لەمێژووی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەو ورەی دوژمنایەتی کردنی زاڵێتی خوازیی گەلی ئێران، ئەمڕۆکە بەهێزتر و پتەوتر لەڕابردوو هەروا لەڕێبازی گەشەو فراژۆیی دایە.

سێی جۆزەردان نەک هەر بیرهێنەرەوەی ئازادکرانی خوڕەمشەهر بەڵکوو بیرهێنەرەوەی فیداکاری و خۆڕاگریی جێی شانازیی بەرەڤانیکارانی ئێرانی ئیسلامی لەهەمبەر هێزە دەسدرێژکارەکانە.

ئێران و گەلی ئێران ئەمڕۆ بۆ جارێکی دیکە یاد و بیرەوەری ڕزگارکرانی خوڕەمشەهر بەرز ڕادەگرن و زەنگی قوتابخانەکان بۆ ئەو ڕۆژە مەزنە لێ دەدرێ و خەڵکی ئێرانی  ئیسلامی، ئەو ڕۆژە مەزن و لەبیرنەکراوە لەمێژووی ئێراندا بەرز ڕادەگرن.