به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی لیژنه‌ی پێوشوێن گرتنی هاوکارییه ئابوورییه‌کانی ئێران و سوریا
دانیشتنی لیژنه‌ی پێوشوێن گرتنی هاوکارییه ئابوورییه‌کانی ئێران‌و سوریا به‌ئامانجی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی دوو وڵات له ده‌مشقی پایته‌ختی سوریا به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ئیرنا، له‌و دانیشتنه‌دا که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌سه‌رۆکایه‌تی سه‌عید ئه‌وحه‌دی سه‌رۆکی لیژنه‌ی په‌ره‌ی هاوکارییه ئابوورییه‌کانی ئێران و محه‌ممه‌د سامر خه‌لیل وه‌زیری ئابووریی سوریا له‌ده‌مشق به‌ڕێوه چوو، ئه‌وحه‌دی جه‌ختی کرد له‌سه‌ر هۆگریی ئێران به ده‌سپێکرانی ڕه‌وتێکی نوێی هاوکارییه ئابوورییه‌کان له‌گشت بواره‌کاندا به‌هاوبه‌شیی به‌رفراوانی که‌رتی حکومه‌تی و تایبه‌تیی دوو وڵات.
سه‌عید ئه‌وحه‌دی هه‌روه‌ها له کۆتایی ئه‌و دانیشتنه له‌نێو په‌یامنێران، به‌ئاماژه به‌وه‌ی که داهاتووی په‌یوه‌ندیی ئابووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ سوریا، ڕوونه، وتی: به‌سه‌رنجدانی سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی گه‌ل و حکومه‌تی سوریا له‌بواری مه‌یدانی و سیاسی، به‌ستێن بۆ په‌ره‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی دوو وڵات زیاتر هه‌موار بووه.
ئه‌وحه‌دی وتی: ئێران له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌ڕه زاڵمانه‌یە که ئیستکباری جیهانی به‌سه‌ر حکومه‌ت و گه‌لی سوریای سه‌پاندووه، پاڵپشتیی ئه‌و وڵاته بووه‌و له‌په‌ره‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانیش سیاسه‌تی تاران، پاڵپشتی، داکۆکی و سه‌رمایه‌نانه‌وه‌ی هاوبه‌شە له ڕووی گەشاندنەوەی پاوه‌جێی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌مشق دا.
سه‌رۆکی لیژنه‌ی په‌ره‌ی هاوکارییه ئابوورییه‌کانی ئێران هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ده‌سپێکرانه‌وه‌ی ڕه‌وتی چوونی زیاره‌تکارانی ئێرانی بۆ سوریا بۆ زیاره‌تی گڵکۆی پیرۆزی حه‌زره‌تی زێنه‌ب(س) وتی: ده‌سپێکرانه‌وه‌ی ڕه‌وتی چوونی زیاره‌تکارانی ئێرانی بۆ سوریا ، گرێدراوی جێگیرکرانی ئاسایشی تۆکمه‌یان له‌لایه‌ن حکومه‌تی سوریایه‌و بڕیاردرا، بەڵگەنامەی دابین کرانی ئاسایشی زیاره‌تکارانی ئێرانی له‌لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه ئاماده بکرێ و بخرێته به‌رده‌ست ده‌زگاکانی چاودێریی ئێران.
به‌رله‌وه، سه‌عید ئه‌وحه‌دی سه‌رۆکی لیژنه‌ی په‌ره‌ی هاوکارییه ئابوورییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ عیماد خه‌میس سه‌رۆک وه‌زیرانی سوریاش دیدار و وتووێژی کرد.