زەریف : جەماوەری ئێران لە هەڕەشە ناترسن
May 25, 2017 22:19 Asia/Tehran
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: گەلی ئێران نەتەوەیەکی خۆڕاگرو پتەون و ترسیان لە هەڕەشەو گوڕەشە نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، موحەممەد جەوادی زەریف ڕۆژی پێنج شەممە لە ئاهەنگێک دا لە تاران پێی داگرت: ئامادە بوونی دوژمن بەزێنی خەڵک لە گۆڕەپانکان و بە تایبەت هەڵبژاردنی ئەم دواییە بە ڕێشاندانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بووە هۆی ئەوەی کە تەم و مژی درۆو بوختان و ئێران ترسێن کردن بسڕدرێتەوە.
ناوبراو وتیشی: گەلی ئێران ئەوەی بە دنیا سەلماند کە دەبێ لەگەڵ ئەم خەڵکە بە زمانی ڕێزەوە قسە بکرێت و زمانی سوکایەتی پێ کردن و هەڕەشەو گوڕەشە وەلا بنرێت.
موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: جەماوەری ئێران بۆ دابین کردنی ئاسایشت، سەربەخۆیی ، پێشکەوتن، گەشەی زانست و تەکنۆلۆژیا پشتی بە پسپۆڕانی خۆی بەستووەو پیویستمەندی بیانیەکان نییە.