حوزه‌یران 20, 2017 15:56 Asia/Tehran
  • کوژرانی پەنجا داعشی تەنیا بە مووشەکێکی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران

سەرچاوەکانی مەیدانی شەوی سێ شەممە ڕایانگەیاند لەبەر وێکەوتنی یەکێک لە مووشەکەکانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی کەوتە بنکەی فەرماندەیی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە شاری مەیادین لە دەورووبەری دەیروزوور، ڕۆژهەڵاتی سوریا، زۆرتر لە پەنجا تیرۆریستی داعشی کوژراون .

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم  شەش کەس لەم تیرۆریستانە لیبیایی وبونە  .

 چەند کەس لە سەرکردەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لەوان  ئەبوو عسام لیبی و عەبدولقادر فرانی  ناسراو بە ئەبوو حارسیش لەم پەلامارە کوژراون  .

هێشتا ئاماری کۆژراوانی پێنج مووشەکە هاوێژاوەکەی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران کەبەشێوەی وردو دەقیق  کەوتە بنکەی تیرۆریستەکان لە دەیروزووری سوریا ، بڵاو نەبوەتەوە .

سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی شەوی  دووشەممە بە ئامانجی تەمێ کردنی تیرۆریستانی تەکفیری لە سوریا ، بنکەی فەرمامندەیی و ناوەندی کۆبوونەوە، پشتیوانی و چێکردنی ئوتوموبیلی تەقینەوەی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی دەیروزوور لە ڕوژهەڵاتی ئەم وڵاتە بە شەش مووشەکی نێوان بری زەوین بۆ زەوین داوەتە بەر پەلامار .

ئەم مووشەکانە  بە تێپەڕین لە ئاسمانی ئێراق و دوای تێپەڕ کردنی ڕێگایەکی 650 کیلومەتری بە وردی ئامانجە دیاریکراوەکانی پێکاوە .

دوابەدوای تاوانکاری تیرۆریستی  حەوتەمی ژووئەن لە تاران لە بووە  هۆی شەهید بوونی هەژدە کەس و بریندار بوونی ژومارێک خەڵکی ستەملێکراو و بە ڕۆژووی ئێران ، سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ڕایگەیاند بوو  ڕژانی خوێنی پاک بێ وڵام ناهێڵێتەوە.

سەرپەیڤ