حوزه‌یران 20, 2017 17:52 Asia/Tehran
  • قاسمی: توندوتیژی وتوندڕەوی  لە هەرجێگایەک وبەهەرشێوەیەک ناپەسەندە

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە توندوتێژی ئەم دوائیە لە لەندەن وتی: توندوتێژی وتوندڕەوی خوازی لە هەرجێگایەک وبەهەرنیازیک بێت،مەبەست وکەرەسەیەک کە دابسەپێندرێت وقوربانیەکانی هەرتاقم وگروپێک لە خەڵکی بێ تاوان بن ، مەحکومە وڕەت دەکرێتەوە.

" بارام قاسمی" ڕۆژی سێ شەممە لە کاردانەوە بە توندوتێژی سامناکی ئەم دوائیە لە شاری لەندەن کە دوای ئەوە کەسێک بە ترۆمبێل پەلاماری کردە سەرتاقمێک لە موسوڵمانەکان ، وێڕای مەحکوم کردنی ئەم کردەوەیە ، لەگەڵ خەڵک وبنەماڵەی قوربانیەکان هاوخەمی دەربری. بەیانی ڕۆژی دوشەممە شوفێری ترۆمبێلێک پەلاماری کردە سەر موسوڵمانان لەکاتی بەجێ هێشتنی مزگەوت لە ناوچەی " فینز بری پارک لە باکووری لەندەن  کە بەهۆیەوە لانی کەم یەک کەس کوژراو وژمارەیەکیش بریندار بوون. پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاند " دارن ئوزبون" لە پێوەندی لەگەڵ ئەم پەلامارە ترۆریستیە دەسگیرکراوە.