حوزه‌یران 22, 2017 18:05 Asia/Tehran
  • بانگێشتن لە جەماوەری ئێران بۆ بەشداریی بەربڵاو لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس

ڕێکخراوەی کەلەپووری فەرهەنگی، پێشەسازیی دەستی و گەشتکاریی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی قودسەوە، ڕێزنان لەم ڕۆژەی وەک پاراستنی میراتێکی گرانبایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) لە خەباتی دژی ستەم و چەوساندنەوە ڕاگەیاند.

ڕێکخراوەی کەلەپووری فەرهەنگی، پێشەسازیی دەستی و گەشتکاریی ئێران، ڕۆژی پێنج شەممە بە دەرکردنی ئاگاداری نامەیەک، وێڕای بانگێشتن لە جەماوەری ئێران بە مەبەستی بەشداری کردن لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس پێی داگرت: حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) بە سەرنجدانی ناوەڕۆک و شوناسی ناڕەواو ناشەرعیانەی ڕژێمی زایونی و بۆ پشتیوانی کردن لە گەلی بێ دەرەتانی فەلەستین بە ناودێری کردنی دوایین هەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز وەکوو ڕۆژی قودس خەڵکانی جیهانی لەوە تێ گەیاند کە لە هەمبەر ستەم و چەوساندنەوەدا نابێ بێ دەنگەی لێ بکرێت و بە هاودەنگی و هاودڵی دەبێ بێینە مەیدانەوە.

ڕێکخراوەی تاپۆکردنی بەڵگەوزەویی ئێرانیش لە پەیامێکدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئامادە بوونی پڕشۆری کارگێڕانی ئەم ڕێکخراوەیە لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس دا ڕایگەیاند: لەم هەل و مەرجە ناسکەدا، ئامادە بوون و بەشداری لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس بێزاری ڕاگەیاندن لە سیاسەتەکانی ملهوڕانەی ئەمریکا لە ناوچەکەو جیهان، ڕاگەیاندنی پشتیوانی و هاوڕەوتی لەگەڵ گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیە.

لەم پەیامەدا بە ڕاشکاوی باسی ئەوە کراوە کە : موسڵمانانی بیرئازادی جیهان لە هەل و مەرجێکدا دەچنە پیریی ڕۆژی جیهانیی قودسەوە کە نیزامی ملهوڕایەتیی دۆش داماوتر لە هەمیشەو بە پاڵپشتی دەمارگرڕژی و نەزانیی هێندێک لە وڵاتانی ناوچەکە، قۆناغێکی تازەی کوشت و بڕو خوێنمژینی بەناوی خەباتی دژی تیرۆریزم لە ناوچەکەدا دەست پێ کردووەو بە پشتیوانی کردن لە ڕەوتی تەکفیری، هەوڵی ئەوە دەدات لە وەڵامدانەوەی پتر لە نیوسەدە دڕندەکاری و تاڵان و بڕۆو پێشێلکردنی مافی ڕەوای جەماوەری بێ دەرەتانی فەلەستین هەڵبێت.

سبەینێ دوایین هەینیی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵەو دوایین هەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزیش لە سەر داهێنانی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک ڕۆژی جیهانیی قودس ناودێری کراوە هەتا موسڵمانانی سەرتاسەری جیهان لەم ڕۆژەدا ڕق و بێزاریی خۆیان بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ڕەگەزپەرستانەی ڕژێمی زایونی دەرببڕن.