حوزه‌یران 24, 2017 18:31 Asia/Tehran
  • توانایی هەناردەی گەورەترین  ترمیناڵی نەوتیی ئێران لە ڕۆژدا هەشت ملوێن بەرمیل

بەڕێوەبەری کومپانیای ترمیناڵەکانی نەوتیی ئێران باسی ئامادە بوونی هاوکاتی نۆ ئسکلەی کرد بۆ لەنگەرخستنی گەمیەکانی نەوت هەڵگر لە ترمیناڵی خارک و وتی : ئەم ترمیناڵە ئێستا توانایی هەناردەی لەڕۆژدا نیزیکەی هەشت ملوێن بەرمیل نەوتی هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی ئێران ، سەید پیرۆز مووسەوی ڕۆژی شەممە وتی : لەنێوان بەشگەکانی ئەورووپی تائێستا بەشگەی فەرەنسایی تۆتال زۆرترین نەوتهەڵگری  خۆی بۆ وەرگرتنی  نەوت  ناردووەتە ترمیناڵی خارک گەورەترین ترمیناڵی نەوتیی ئێران .

موسەوی بە ئاماژەدان بە پەرەسەندنی هات و چۆی گەمییەکانی نەوت هەڵگری بیانی لە ترمیناڵەکانی نەوتیی ئێران لەساڵانی ڕابردوو وتی : تائێستا  زۆرێک کۆمپانیاکانی بیانی  لەوان  تۆتال، ئێنی ، ئیتالیا، لوک ئۆیل ی ڕوسیا و بەشگەکانی یونانی و نەرویجی بە ناردنی نەوت هەڵگر  دەستیان داوەتە  هەڵگرتنی  نەوتی نەپاڵاوتەی هەناردەی ئێران لە ترمیناڵی خارک.

بەڕێوەبەری گشتی کومپانیای ترمیناڵەکانی نەوتیی ئێران وتیشی: ئێستا گەورەترین گەمی نەوت هەڵگری جیهان توانایی لەنگەر خستنی لە ئێسکلەی ئازرپادی  ترمیناڵی خارک داهەیە.

ترمیناڵی نەوتی دوورگەی خارک گەورەترین ترمیناڵی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانە کە زۆرترین ئاستی هەناردەی نەوتی وڵاتی بە خۆی تەرخان داوە.

سەرپەیڤ