حوزه‌یران 25, 2017 11:06 Asia/Tehran
  • خۆسازدانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ پەرە پێ دانی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دۆست

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامگەلێکی جیاجیا جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانی ساڵی 1438 ی کۆچیی مانگیی لە سەرکردەو کاربەدەستانی سەربازیی وڵاتانی موسڵمان پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە پەیامی سەرلەشکر موحەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕوو لە فەرماندەرو کاربەدەستانی پایەبەرزی لەشکریی وڵاتانی موسڵمان هاتووە، لەم هەل و مەرجە ناسک و قەیراناوییەدا جیهانی ئیسلام پتر لە هەر شتێک پێویستی بە یەکگرتنی نێوان موسڵمانانە.

لەم پەیامەدا هەزروەها هاتووە: ئاشکرایە کە ڕزگاریی فەلەستینی خۆشەویست لەژێر پۆستاڵی داگیرکەرانی زایونی، بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە تەواوی شێوازەکانی داو لە هەمووی گرینگتر بەربەرەکانێی دژی ئیستیکباری جیهانی وەک سەرچاوەیەکی گرفت و هۆکاری سەرەکیی دووبەرەکی لە وڵاتانی ناوچەکە، بە شێوەیەکی بەردەوام جێگای سەرنجی کاربەدەستانی جیهانی ئیسلام بووە.

سەرلەشکرموحەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی ئێرانی بۆ گەشە پێ دان و پتەوکردنەوەی هاوکارییەکان لە هەمووا بوارێکدا لەگەڵ دەوڵەت و هێزە چەکدارەکانی وڵاتانی دۆست و برا ڕاگەیاند.