حوزه‌یران 26, 2017 11:37 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئسلامی: کێشەکانی وڵاتانی ئیسلامی برینێکی قورسە بە جەستەی ئیسلامەوە

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، کێشەکانی یەمەن و بەحرەین و وڵاتە ئیسلامییەکانی دیکەی بە برینێکی قورس زانی بە جەستەی ئیسلامەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی زانیاری گەیاندنی نووسینگەی پاراستن و بڵاو کردنەوەی بەرهەمەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە لە خوتبەکانی نوێژی جێژنی ڕەمەزان بە ڕاشکاوی وتی:جیهانی ئیسلام دەبێ بەشێوەیەکی ڕاشکاوانە پشتیوانی لە جەماوەری یەمەن بکات و خۆی لەو ستەمکارو چەوسێنەرانەی کە ئەو خەڵکەیان لە ڕۆژانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەدایە بەر هێرش و پەلامار دوور خاتەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، وتیشی: گەلی ئێران دەتوانێ ببێتە پاڵپشتی ئەم جوڵانەوە مەزنەی جیهانی ئیسلام و لە جەماوەری یەمەن و بەحرەین و کەشمیر پشتیوانی بکات.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران هەڵوێستەکانی خۆی لە بارەی دوژمنان و نەیاران بە ڕاشکاوی ڕادەگەیەنێت پێی داگرت:دنیای ئیسلام بەتایبەت زانایان و ڕۆشنبیران دەبێ هەر ئەم شێوازە پێ و شوێن بگرن و بە ڕاشکاوی هەڵوێست دەرببڕن، تەنانەت ئەگەر تاغوتەکانیش ناڕازی بن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، هەروەها وێڕای ئاماژە کردن بە سەرکەوتنە گەورەکانی گەلی ئێران، وتیشی: ڕێپێوانی شکۆمەندو مەزن و بەربڵاوی ڕۆژی قودس ئەویش لەو قەڵقای گەرمایەدا،بە ڕاستی کارێکی گەورەو مێژوویی بوو کە دیارە وەک شانازییەک لە مێژووی ئەم گەلەدا دەمێنێتەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، بەرپاکرانی هەڵبژاردنی پڕشۆرو مەزن و هەروەها هەڵمەتی هێزمەندانەی سپای پاسداران بۆ سەر دوژمنانی بە پاشەکەوتێکی بایەخداری کۆمەڵایەتی و مایەی سەرفرازی و هیوای گەل زانی.