ته‌مووز 22, 2017 17:22 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی شه‌ڕه‌زمه‌ی  هاوبەشی ناهاوسەنگی وەلایەتی٩٦ لە زانکۆی فه‌رمانده‌ری وئەرکانی سوپای ئێران

مەشق لەسەر خەریتە و نەخشەی ناوهاوسەنگی وەلایەتی٩٦، بەشێوەی دوولایەنەو کۆنترۆڵکراو بەئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتوویی و توانای خوێندکارانی زانکۆی سەرکردایەتی وئەرکانی سوپای ئێران(دافوس) لە شوێنی ئەنجامگرتنی ئۆپراسیۆنی ناهاوتەراز رۆژی شەممە لەتاران دەسپێکرا.

ئەمیری سەرتیپ حوسێن وەلی وەند، فەرماندەری زانکۆی سەرکردایەتی و ئەرکانی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران(دافوس) وتی: ئەو مانۆڕە، ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش ولەئاستی سەرکردایەتی هاوبەش بەئامادەبوونی هێزی زەوینی، ئاسمانی، دەریایی ئەرتەش و قەرارگای بەرگریی ئاسمانیی ئێران و لەچوارچێوەی دوو گرووپی جەنگیی هاوبەشی ناوهاوتەراز، و هێزی یەکینەی سەربەخۆ ویەکەیەکی دەسدرێژکاری گریمانەیی، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لەتاران بەڕێوە دەچێ.

سەرتیپ وەلی وەند وتی: لەو مانۆڕەدا، کارکردی بنەما تاکتیکی و ئەرکانییەکان بەجێ بەجێکرانی کاری کردەیی لەلایەن خوێندکاران بە بینینی دەوری سەرکردەو ئەرکانی گرووپە جەنگییە هاوبەشە ناهاوتەرازەکان، پرۆڤە دەکرێ.

سەرتیپ وەلی وەند وتی: مانۆڕ لەسەر نەخشە، هەقیقیترین و ڕاستترین شێوازی نمایش و ئاشنابوون لەگەڵ جەنگ دەخولقێنێ و بۆ پرۆڤە لەبارەی فێرکاری و مەشقەکانی ڕابردوو بەئامانجی هێنانەدی لایەنی هەقیقی ئۆپراسیۆنی سەربازی و گرتنەبەری بڕیار بۆ ئەفسەران شیاوە.

فەرماندەری زانکۆی سەرکردایەتی و ئەرکانی سوپای ئێران بەئاماژە بە گرینگایەتی ئاشنابوونی خوێندکاران لەگەڵ چۆنیەتی سەرکردایەتی و بەرپرسایەتییە ئەرکانییەکان لە دیزاین و هیدایەت کردنی شەڕەکان، جەختی کرد: لە بەرنامە فێرکارییەکانی زانکۆی سەرکردایەتی و ئەرکانی سوپا، چەشنی جۆراوجۆری مانۆڕ و مەشقەکان لەوان مەشقی کلاسیک، ئاووخاک و ناهاوسەنگی گەڵاڵەداڕێژی و جێ بەجێ دەکرێ.

زانکۆی سەرکردایەتی و ئەرکانی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران(دافوس) کە ئەرکی مەشق کردن بە کادێر و ستافی هەڵبژاردەی سەربازیی ئێران لە دەورەی بەکەلریوسیی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری بەرەڤانی لە بواری زەوینی، ئاسمانی، دەریایی وپشتیوانی ڕاژەکارییە جەنگییەکانی لەئەستۆیە، لەژێر چاوەدێری ئەرکانی سەرکردایەتی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دایە.

سەرپەیڤ