ئەمیرپووردەستان: ئامادەیی هێزە چەکدارەکان، خاڵی سەرەکی دەسەڵاتی ئێرانە
جێگری فەرماندەیی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : هێزی پێشگیرانە و ئامادەیی هێزەچەکدارەکان خالی سەرەکی دەسەڵاتی ئێران لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییە .
ئەمیر سەرتیپ ئەحمەدڕەزا پووردەستان جێگری فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە سەردانی لە بنکەی شەهید نووژەی هەمەدان لە ڕۆژاوای ئێران وتیشی: ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئەزموونی پڕبایخی هەشت ساڵ بەرگری پیرۆز، مۆڵەتی هەرچەشنە هەڕەشەو دەستدرێژییەک لەلایەن دوژمن بۆسەر ئێرانی نامومکین کردووە.
ئەمیرسەرتیپ پووردەستان وتیشی: دوژمن لەسەرەتای سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی لەبەر ماکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی داوەتە دوژمنایەتی کردن، بەڵام هاوپشتی خەڵک، ڕێنوێنییەکانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی و ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەمووکات پێشی بە گەیشتنی دوژمن لە ئامانجەکانی گرتووە.
جێگری فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: لە خۆبوردویی ، ئیمان، تەقوا، متمانە و ورەی بەرز لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی هێزە چەکدارەکان لە شەڕی هەشت ساڵەی داسەپاو و سەلماندنی ڕاستییەکانی ئێران بە هەموو جیهان بووە.