درێژەی پڕۆپاگەندەی واشینگتۆن بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران
ئاب 16, 2017 13:55 Asia/Tehran
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی پڕۆپاگەندەکانی واشینگتۆن بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران جارێکی تر وشداری دایە شارومەندانی ئەمریکی سەبارەت بە سەفەرکردنیان بۆ ئێران .
لە بەیاننامەیەک کە لەمبارەوە ڕۆژی سێ شەممە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە، ئیدیعا کراوە دەزگەکانی ئاسایشیی ئێران، هاوڵاتیانی ئەمریکی دەگرن .
وشداری دان لەبارەی سەفەر بۆ ئێران چەندین ساڵە کە لەلایەن ئەمریکاوە دەردەکرێت و هەر چەند جارێکیش دووپات دەبێتەوە .
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە زۆرێک لە گەشتیارانی ڕۆژاوایی و لەوان ئەمریکی بێ سەرنجدان بەم پڕۆپاگەندەیەی واشینگتۆن سەردانی ئێران دەکەن و لە شوێنە سەرنج ڕاکێشەکانی ئێران چاوپێکەوتن دەکەن .
گەشتیارانی بیانی هەمووکات لە هەڵس و کەوتی ئێرانییەکان لەگەڵ ئەوان ڕێزیان گرتووە.