ساڵڕۆژی گەڕانەوەی دیلە سەربەزرەکانی ئێران بۆ نیشتمانی ئیسلامی
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی ئاگوستی ٢٠١٧، ساڵڕۆژی گەڕانەوەی ئازادە سەربەرزەکان بۆ ئێرانی ئیسلامییە.
ئاگوستی ١٩٩٠ ( ٢٦ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٩) ئێرانی ئیسلامی گەڕانەوەی ئازادە سەربەرزەکانی بە خۆوە بینی کە پاش چەندین ساڵ دیلایەتی لە بەند و گرتووخانە تۆقێنەرەکانی ڕژێمی بەعس، پێیان نایەوە سەر خاکی نیشتمانی ئیسلامی.
گەڕانەوەی ئازادە سەربەرزەکان پاش چەندین ساڵ بەرگە گرتن بەرامبەر بە نالەبارترین ئەشکەنجەکان، ئەنجامی خۆڕاگریی وشیارانەی گەلی ئێران بەرامبەر بە دوژمن و هەنگاو نان لە چوارچێوی ستراتژیی دیاری کراو لە لایەن ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە بوو.
گەڕانەوەی ئازادە سەربەرزەکان بۆ ئێرانی ئیسلامی هەروەها لە دەسکەوتەکانی خۆڕاگری لە سەر بنەما و پرەنسیپەکان، ئارمانجەکان و بەرخۆدان لەهەمبەر زێدەخوازییەکانی دوژمنانی دڵڕەقی ئێران لە ماوەی ٨ ساڵ شەڕی داسەپێندراوی ڕژێمی بەعس بە سەر ئێراندایە.
هەر بەم بۆنەوە هەموو ساڵێ لە ئێراندا بەرنامە و جەژنی تایبەت بۆ ڕێزگرتن لە ئازادە سەربەرزەکانی هەشت ساڵ بەرەڤانیی پیرۆز لە شەڕی داسەپێندراوی ئێراق دژ بە ئێران، بەڕێوە دەچێ.